گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بۆچی کارەبا بڕا؟

بەرپرسانی ئێران ڕەتی دەکەنەوە شەوی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای تاران تەقینەوە ڕوویدا بێت

2020.07.10 - 13:31
بەرپرسانی ئێران ڕەتی دەکەنەوە شەوی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای تاران تەقینەوە ڕوویدا بێت

ناس کورد-

چەند بەرپرسێکی جیاجیا کە قسەیان بۆ چەند میدیایەکی ئێرانی کردووە ڕەتیان کردووەتەوە هیچ تەقینەوەیەک لە ناوچەى گەرمدەرە لە ڕۆژئاوای تاران ڕووی دابێت.

 

لەیلا واسقی، سەرۆکى یەکەی ئیداری شاری قودس بە ئاژانسی هەواڵیی فارسی وتووە کە هیچ تەقینەوەیەک لە شارەکە ڕووی نەداوە. حسێن حەقورودییش کە نوێنەری شاری قودسە لە پەرلەمانی ئێران ڕوودانی تەقینەوەی لە شارەکە بەدرۆخستەوە.

 

کاتژمێر دەوروبەری 1:30ی خولەکی شەوی ڕابردوو بە کاتی تاران، چەندین بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە دەوروبەری ناوچەى گەرمدەرە لە نزیک شاری قودس ڕوویداوە، ئاژانسی هەواڵی میهر و ئیسناش بەبێ دڵنیاکردنەوەى بابەتەکە هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە.

 

ئەوەش چەندین جارە لە دوو هەفتەى ڕابردوودا ڕوو بدات.

 

لەیلای واسقی، سەرۆکى یەکەی ئیداری شاری قودس دەشڵێت، "هیچ تەقینەوەیەک لە شاری قودس و تەنانەت ناوچەى گەرمدەرە ڕووی نەداوە."

 

واسقی ئاماژەى بەوەشکردووە، "هیچ لایەنێکی ئەمنی دەنگی تەقینەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە و ئەوەى بڵاوکراوەتەوە تەنها دەنگۆیە."

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى "هەواڵی بیستنی دەنگێکی بەرزی تەقینەوە، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتوویان کە بۆ ماوەیەکیش کارەبای ناوچەکە بڕاوە، بەڵام مەیسەم جەعفەرزادە، بەڕێوەبەری گشتیی نوسینگەی وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە وەزارەتی وزەى ئێران دەڵێت، "ئەوەى کە تەقینەوە ڕووی دابێت نازانم، بەڵام پچڕانی تەزوی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەوە نەبووە."

 

لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا نزیکەى پێنج تا شەش تەقینەوەی بەهێز تاران و چەند پارێزگایەکی تریان هەژاند، دەوترێت تەقینەوەکان لە بنکە ئەتۆمییەکان و کۆگاکانی هەڵگرتنی موشەکی بالستی و بنکەی بەرهەمهێنانی وزە ڕوویداوە، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن تەنها تەقینەوەی کۆگای غاز بووە.