ناس بیروڕا-
ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق و ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباره‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا، ده‌سه‌ڵات و شه‌قامی عێراقی وه‌ك یه‌ك نیگه‌ران كردووه، به تایبه‌تیش دوا ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌نقه‌ره و به‌زاندنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان. ئه‌نقه‌ره چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منیشی له خاكی عێراقدا (هه‌رێمی كوردستان) جێگیر كردووه كه دیارترینیان بنكه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه‌یه له نزيك موسڵ. له هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی توركیاش بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌نقه‌ره 12 بنكه‌ی بنكه‌ی ساربازی دیكه‌ش جێگیر بكات.
ئه‌نقه‌ره له‌و كرده‌وه دوژمنكارییانهیدا سوودی له دۆخی ناوخۆیی ئێستای ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رگرتووه كه له قۆناغی خۆڕیكخستنهوهدایه، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی پێشووی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ڕژێمی پێشووی عێراق له ساڵانی هه‌شتاكاندا له هاتنه‌ناوه‌وه بۆ ناو خاكی عێراق بۆ مه‌ودایه‌كی دیاریكراو (10 كیلۆمه‌تر) به مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له ئێستادا ئه‌نقه‌ره ئه‌و مه‌ودای ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی زۆر فراوانتر كردووه، دۆخی ناهه‌مواری ده‌وڵه‌تی عێراق به گشتی و به تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، وایكردووه ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تیش ئێران و توركیا ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن و سنوری سه‌روه‌ری عێراق ببه‌زێنن.
به هاتنی حكومه‌ته‌كه كازمی و دۆخه‌كه وه‌ك جاران نه‌ماوه، به تایبه‌تیش كه ئه‌و حكومه‌ته به‌رئه‌نجام خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامه، هه‌رسێك ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تیش كۆك و ته‌بان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی نیشتمانی كه شكۆ و سه‌روره‌ی بۆ عێراق و عێراقییه‌كان بگێڕێته‌وه. بۆیه چاودێرانی سیاسی وای ده‌بینن كه دوا ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق وه‌كو جاران بێده‌نگیان لێ ناكرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش به تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، به ته‌نیشت ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی ناڕهزایییهوه، به فه‌رمی باڵوێزی توركیای بانگهێشت كردووه و یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی ڕاده‌ستكردووه به‌وه‌ی عێراق هه‌موو رێباز و مكانیزمه یاسایی و به‌رده‌سته‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی، به گرتنه‌به‌ری میكانیزمه ئابووری و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه. به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئاكاریشی خستۆته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی به عێراق و هاووڵاتییه‌كانی ده‌گات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره دژمنكارییانه نه‌وه‌ستێندرێن، په‌نا بۆ میكانیزمی ئابووری و میكانیزمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ن.
له هه‌نگاوێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا، چوراشهممهی ڕابردوو، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆك كۆماری عێراق له میانه‌ی پێشوازیكردنی باڵوێزانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ باڵوێزانی عه‌ره‌بدا تاوتوێ كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك كارتێكی فشاری دبلۆماسی سه‌رباری ده‌مكوتكه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی یهكههڵوێستییهكی عه‌ره‌بی بۆ فشارخستنه‌سه‌ر توركیا و وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی، چونكه ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا هه‌ر خاكی عێراقی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو په‌لیهاویشتووه بۆ زۆر ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی عه‌ره‌بی وه‌ك سوریا و لیبیا، ئه‌نقه‌ره‌ش له ئێستادا له خراپترین دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی دایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا، بۆیه ده‌كرێت له ئێستادا ئه‌و كارته عه‌ره‌بییه هه‌رێمییه بۆ عێراق سوودبه‌خش و كاریگه‌ر بێت و هۆكارێكی ده‌مكوتكه‌ری به‌هێز بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دڵخۆشكه‌رن و ئه‌وه‌یان لێده‌خوێندرێته‌وه كه به پله‌به‌ندی و وورده وورده هه‌نگاوی توندتری دیكه‌شی به‌دوادا بێن، به تایبه‌تیش گرتنه‌به‌ری میكانیزمی ئابووری و په‌نابردنه به‌ر ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تایبه‌تتریش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه به گوێره‌ی ڕای به‌شێك له چاودێرانی سیاسی، هه‌نگاوی ئایندهی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌بێت.
ماوه‌ته‌وه هه‌نگاوی سێیه‌م كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توركیایه به زه‌بری هێز، له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه عێراق خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی خۆیه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵێنگارییه ناوخۆییه‌كانی و به تایبه‌تیش بواری ئه‌منی له جڵهوگركردنی میلیشیا چه‌كداره‌كان و تێپه‌ڕاندی قه‌یرانه ئابوورییه خنكێنه‌ره‌كه‌ی و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێ ناچێت عێراق له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستایدا بتوانێت ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت، بۆیه له به‌رامبه‌ردا كۆششه‌كانی له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری میكانیزمه‌كانی دیكه چڕده‌كاته‌وه به تایبه‌تیش میكانیزمه ئابووری و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.