گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەماشا بکە چۆن وێنەی قاسم سولەیمانی لە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لابرا

2020.07.10 - 09:47
تەماشا بکە چۆن وێنەی قاسم سولەیمانی لە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لابرا

ناس کورد-

لەوانە تەنها دانانی وێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەى پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی لەناو هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکاندا زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهانی وەڕس کردبێت، کە زۆربەیان بە ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و ناسەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتباری دەکەن، دەکرێت هەندێکیش لە سەرکردەکانی جیهان پێیان خۆش بێت.

 

بەڵام ڕێک ئەوە ڕوویدا، دوێنێ پێنجشەممە و لە دانیشتنی 44ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە جنێف، ئیسماعیل بقائی هامانە، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێنەیەکی قاسم سولەیمانی لە پاڵ خۆی و لەسەر ئەو مێزەى داینابوو کە قسەی کرد، بەڵام پاش ماوەیەک شتێکی سەیر ڕوویدا.

 

یەکێک لە پاسەوانەکانی هۆڵەکە لە جنێف هات و وێنەکەى لەسەر مێزەکە لابرد و دوری خستنەوە تاوەکو لە وێنەکاندا دەرنەکەوێت.

 

سەرەتای ئەمساڵ قاسم سولەیمانی لە بۆردومانیکی سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەى بەغدا کرایە ئامانج و کوژرا، هاوکات مەهدی موهەندیسیش کە جێگیری دەستەى حەشدی شەعبی بوو، لە بۆردومانەکەدا کوژرا.