گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تۆمارکردنی ئاستێکی نوێی پێوانەیی لە توشبوونی ڕۆژانە.. کۆرۆنا بە هێزەوە لە ئەمریکا دەداتەوە

2020.07.10 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
بە تۆمارکردنی ئاستێکی نوێی پێوانەیی لە توشبوونی ڕۆژانە.. کۆرۆنا بە هێزەوە لە ئەمریکا دەداتەوە

ناس کورد-

دوێنێ پێنجشەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە 65 هەزار و 500 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای تەنها لە یەک ڕۆژدا ڕاگەیاند کە ئەوەش زۆرترین ژمارەیە کە لە ماوەی ڕۆژێکدا و لە یەک وڵاتدا تۆمار کرابێت، ئەوەش بەپێی داتاکانی زانکۆی جۆنز هۆبکنز کە چاودێری دۆخی کۆرۆنا دەکات لە جیهاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی داتاکانی جۆنز هۆبکنز، تاوەکو کاتژمێر 8:30 خولەکی شەوی ڕابردوو، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 3.1 ملیۆن کەس و 133 هەزار و 195 کەسیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە هەزار کەسیان تەنها لە 24 کاتژمێر ڕابردوودا بووە.

 

کۆتا زۆرترین ژمارەى توشبووانی ئەمریکا لە ڕۆژێکدا بریتی بوو لە 60 هەزار و 200 حاڵەتی توشبوونی نوێ، بەڵام ئەوەى دوێنێ پێنجشەممە زۆرترین بووە.

 

حاڵەتەکانی توشبوون و مردن بەهۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا زۆر زیاتر لە وڵاتانی تری جیهان، سەرباری ئەوە، بەپێی ڕای شارەزایان، ئەو ژمارەیە ڕاست نییە و زۆر زیاترە لەوەى ڕادەگەیەنرێت، ئەویش بەهۆی سەختی ئەنجامدانی پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا، هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆر پشکنین ئەنجام دەدرێت بەڵام هێشتا کەمە بۆ ئەو وڵاتە.

 

ترەمپیش هێشتا خەریکی کەمکردنەوەى مەترسیداری ڤایرۆسەکەیە و نایەوێت دەمامک ببەستێت، گردبوونەوە و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و دڵنیایی دەدات کە لە چەند مانگی داهاتوودا ڤاکسینی ڤایرۆسەکە دەدۆزرێتەوە و جەخت دەکاتەوە کە 99%ی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا مەترسیدار نین و دۆخیان جێگیرە.