گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاران شەوێکی پڕ ئاڵۆزی بەڕێکرد

دیسان تەقینەوەی ’’بەهێز لە تاران’’ و لێدوانی جیاوازی بەرپرسان

2020.07.10 - 08:45
دیسان تەقینەوەی ’’بەهێز لە تاران’’ و لێدوانی جیاوازی بەرپرسان

ناس کورد-

ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 1:30ی شەو، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک شاری تاران ڕوویدا و میدیای فەرمی وڵاتیش لە زاری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەرز بووە.

 

جیاواز لەو هەژمار و سایتانەى کە دژی حکومەتی ئێرانن، میدیای فەرمی ئێران نوسیبووی، "بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەنگی چەند تەقینەوەیەکیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای تاران و ناوچەکانی گرمدرە و شاری قودس لە نزیک کەرەج بیستووە."

 

هەر بەپێی هەواڵی میدیای فەرمی، کارەبای ئەو شوێنانە بڕاوە کە دەنگی تەقینەوەکەى تێدا بیستراوە و خەڵک وای زانیوە بومەلەرزە ڕوویداوە.

 

بەرپرسانی ناوخۆیی ناوچەکە لێدوانی جیاوازیان داوە، پارێزگار ڕەتی دەکاتەوە تەقینەوە ڕوویدا بێت و دەڵێت هۆکار بڕانی کارەباکە بەهۆی نەخۆشخانەیەکەوە بووە، بەڵام قایمقام دڵنیای کردووەتەوە کە چەند تەقینەوەیەک ڕوویان داوە لە کارگەیەکی دروستکردنی کەپسولی غازدا.

 

یەکێکی تر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیبووی، "هەر ئێستا دەیان ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەی سادقیەوە بەرەو باشوی ڕۆژئاوای تاران ڕۆشتن."

 

هاوکات کەناڵی جەزیرە لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە ڕایگەیاند، "تەقینەوەکە لە ڕۆژئاوای تاران ڕوویداوە و هۆکارەکەت هەڵمەتی هەڵکەندنی تونێل بووە کە تێیدا چەندین جۆرە موشەک و تەقەمەنی تێدا هەڵدەگیرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، سێ تا چوار تەقینەوەی بەهێز لە چەند بنکەیەکی ئەتۆمی و بەرهەمهێنانی وزە لە تاران و چەند شوێنێکی تر ڕوویانداوە بەڵام حکومەتی ئێران زانیاری وردی لەو بارەوە بڵاونەکردووەتەوە و تەنها دەڵێن کە تەقینەوەی کۆگای غاز بووە.