گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا نەگەيشتوينەتە ترۆپكى پەتاى كۆرۆنا

وەزيرى تەندروستیى عێراق كاتى چوونە ناو شەپۆلى دووەمى كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

2020.07.09 - 23:44
وەزيرى تەندروستیى عێراق كاتى چوونە ناو شەپۆلى دووەمى كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

ناس کورد- 

حەسەن تەميمى، وەزيرى تەندروستیى عێراق پێشبينى ئەوە دەكات كە عێراق لە مانگى 9 ياخود 10دا بچێتە شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسى كۆرۆناوە.

 

تەميمى لە گفتوگۆيەكى تەلەفزيۆنيدا باسى لەوەكردوە: "عێراق هێشتا نەچوەتە قۆناغى لوتكەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، بارودۆخى عێراق باشە سەبارەت بە ڤايرۆسەكە و تائێستا نەگەيشتوينەتە لوتكەى بڵاوبونەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "وەزارەتى تەندروستى تائێستا 529 هەزار پشكنينى بۆ ڤايرۆسەكە ئەنجامداوە، پێشبينى ئەوە دەكەين كە مانگى 9 ياخود 10 ى ئەمساڵ بكەوينە شەپۆلى دووەمى پەتاكەوە."

 

وەزيرى تەندروستیى عێڕاق تەئكيديش دەكاتەوە، هاووڵاتيان هاوكاريان ناكەن بۆ سنورداركردنى بڵاوبونەوەى پەتاكە، نايانەوێت ڕێگە سەرەكيەكان ببڕن، بەڵكو خەميان سەپاندنى قەدەغەى تەندروستييە، نەك ئەمنى.

 

هەرچى سەبارەت بە ژمارەى پشكنينەكانە دەڵێت، لەئێستادا 11 بۆ  13 هەزار پشكنينی ڕۆژانە دەکەن و دەيانەوێت بگەنە 20 هەزار، ئەگەر ڤايرۆسەكە بەردەوام بوو لە بڵاوبونەوە ئەوا هەوڵى 50 هەزار پشكنينى ڕۆژانە دەدەن و ئەگەر بگەنە ئەو ژمارەيەش ئەوا ژمارەى توشبووان بەڕێژەى 20% كەمدەكات.

 

حەسەن تەميمى ئەوەش ئاشكرا دەكات: "سەرەتا يەك تاقيگەمان هەبوو، ئێستا بە هەرێمى كوردستانيشەوە 26 تاقيگەمان هەيە، هەروەها چوار تاقيگەى تريش لەناوچەى ڕەسافەى بەغدا دەكرێنەوە، ئامادەكارى دەكەين بۆ ئەوەى پشكنين لەناو ئۆتۆمبێلەكانيشەوە ئەنجام بدەين، تاقيگە لە نەخۆشخانەكانى كەنەدى و ئيمام عەليش كراونەتەوە و دانەيەكى تريش لە زەعفەرانييە دەكرێتەوە."