گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ 12 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و سەدان حاڵەتی دیکە تۆمارکران

2020.07.09 - 20:14
هەرێم؛ 12 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و سەدان حاڵەتی دیکە تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی ٢٩٨ توشبووی دیکەی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات ١٢ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە و ٦٤ توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووودا ٢٤٧٠ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون و ٢٩٨ توشبووی نوێ تۆمارکراون، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (١٠٦ هەولێر)

(١٠٧ سلێمانی، ٥٦ گەرمیان، ٢٠ ڕاپەڕین)

(٣ دهۆك)

(٦ هەڵەبجە)

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات ٦٤ توشبوو چاکبوونەتەوە کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

(٥٤ هەولێر)

(١ گەرمیان)

(٦ ڕاپەڕین)

(٣ هەڵەبجە)

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە:              

(٤ هەولێر)

(٧ سلێمانی)

(١ گەرمیان)         

 

لەئێستادا ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەن:

 

کەڕەنتین ١٧٩٧٧ هاوڵاتی                (١٦٥١٥ دەرچوو)

پشکنین ١٥٤٤٦٥                             (٦٧٨٥٧ هەولێر، ٥٠٥٤٠ سلێمانی، ٣٤٧٤٠ دهۆك، ١٣٢٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٨٧٢٦                              (٢١١٤ هەولێر، ٦١١٢ سلێمانی، ٢٦٠ دهۆك، ٢٤٠ هەلەبجە)

چاکبوون ٣٠٧٢                      (١٣٦٩ هەولێر، ١٤٠٨ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٣٦٠    (٦٩٩ هەولێر، ٤٤٦٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)

مردن ٢٩٤                              (٤٦ هەولێر، ٢٤٤ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)