گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ دوای پێنج ڕۆژ تەرمی گەنجە خنکاوەکەی ڕووباری سیروان دۆزرایەوە

2020.07.09 - 17:59
وێنە؛ دوای پێنج ڕۆژ تەرمی گەنجە خنکاوەکەی ڕووباری سیروان دۆزرایەوە

ناس کورد-

دوای پێنج ڕۆژ لە خنکانی لەنێو ڕووباری سیرواندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی کەیوان عەلی، گەنجەکەی دانشتووی ناحیەی پێباز دۆزرایەوە.

 

پەیامنێری ناس کوردی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تەموزی 2020، تەرمی کەیوان عەلی لەڕووباری سیروان دۆزرایەوە کە گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کەلار بوو و پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە نێو ڕووباری سیرواندا بێسەروشوێن بوو.

 

پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشکرد، لەساتی خنکانی کەیوانی عەلی، تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی و دەیان خۆبەخشی سنوری ناحیەی پێباز و گوندەکانی نێوان پێباز و قەزای کەلار، بەبەردەوامی بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە دەگەڕان .

 

ساڵانەو لەوەرزی گەرمادا بەدەیان هاوڵاتی سنوری قەزایی کەلار و ناحیەی پێباز و سنورەکە رو لەروباری سیروان دەکەن بەمەبەستی مەلەکردن و بەو هۆیەشەوە حاڵەتی خنکان رودودات .