گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ 103 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

2020.07.09 - 16:40
عێراق؛ 103 توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی دوو هەزار و 170 توشبووی دیکەی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، هاوکات هەزار و 632 توشبوو چاکبوونەتەوە و 103 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 809 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و دوو هەزار و 170 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "هاوکات هەزار و 632 توشبوو چاکبوونەتەوە و 103 توشبووش گیانیانلەدەستداوە."

 

لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووان 69 هەزار و 612 کەسن، هاوکات ژمارەی چاکبووان 39 هەزار و 502 کەسن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە دوو هەزار و 882 کەس.