گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’ترامپ سوكايەتى بە چەندين ژن كردوە يەكێك لەوانە مادۆنا’

برازايەكى سەرۆكى ئەمريكا: دۆناڵد ترامپ باوكمى لەناوبرد رێگە نادەم وڵاتەكەم لەناوببات

2020.07.09 - 15:29
برازايەكى سەرۆكى ئەمريكا: دۆناڵد ترامپ باوكمى لەناوبرد رێگە نادەم وڵاتەكەم لەناوببات

ناس کورد- 

مارى ترامپ برازاى دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە كۆتا كتێبيدا دەڵێت، مامەى سوكايەتى بە چەندين ژن كردوە لەناويشياندا مادۆنا و "كاترينا ويت" ياريزانى خليسكێنەى ئۆڵۆمپى، ئەوەش بەهۆى ئەوەى كە ڕەتيانكردوەتەوە ژوانى لەگەڵ ببەستن.

 

مارى لە كتێبەكەيدا كە ناوى "زۆر لەوەى كە پێويستە و هەرگيز بەس نييە: چۆن خێزانەكەم مەترسيدارترين پياوى جيهانى دروستكرد؟" و لەسەر نرامپ نوسيويەتى ئاماژەى بەوەداوە، كاتێك ڕەزامەندى داوە لەسەر ئەوەى كار لەسەر كتێبى سێيەمى دۆناڵد ترامپ بەناوى "هونەرى گەڕانەوە" بكات تۆمارێكى داوە پێى كە تێيدا سوكايەتى بە چەندين ژن كردوە تەنها لەبەر ئەوەى ڕەتيانكردوەتەوە ژوانى لەگەڵدا ببەستن و وتويەتى "ئەم تۆمارە مادەيەكى باشە بۆ كتێبەكە".

 

ڕونيشيكردوەتەوە، تۆمارەكە تێيدا باسى ئەو ژنانە بوو كە پێشبينى ئەوەى كردبوو كە ژوانى لەگەڵدا ببەستن، بەڵام دواى ڕەتكردنەوەيان بوون بە خراپترين و ناشرينترين و قەڵەوترين ئەو ژنانەى بينيونى.

 

مارى دەشڵێت، دۆناڵد ترامپ بە پلانگێڕى و بە هێمنى و بە مەينەتيەكانى باوكمى لەناوبرد بەڵام ڕێگەى پێنادەم كە وڵاتەكەم لەناو ببات.

 

پێشتريش "ڕۆبەرت ترامپ" برا بچوكى سەرۆكى ئەمريكا سكاڵايەكى تۆمار كرد بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوكردنەوەى كتێبەكەى مارى بەڵام لەلايەن دادگاى تێهەڵچونەوەى فيدراڵى داواكاريەكەى ڕەتكردەوە و رێگەيدا بە بڵاوكردنەوەى كتێبەكە.