ناس کورد-
پارێزگارى سلێمانى چەند بڕیارێکى نوێى دەرکرد و رایگەیاند ، لە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوەوە دەوامى سەرجەمى فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکى دەرکرد.
لە بەشێکى بڕیارەکاندا ئاماژە بە دەستپێکردنەوەى دەوامى فەرمانگەکان کراوە و تیایدا هاتووە "لە ڕۆژی (یەکشەممە) (٢٠٢٠/٧/١٢)وە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیارو مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستپێدەکاتەوە".
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە " هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/١٢)وە بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی دەکرێتەوە".