گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێکى نوێ لەبارەى گەشتکردنەوە

عێراق؛ ڕێکارەکانی گەشتکردن هەڵوەشێنرایەوە [بەڵگە]

2020.07.09 - 11:46
عێراق؛ ڕێکارەکانی گەشتکردن هەڵوەشێنرایەوە [بەڵگە]

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەو ڕێکارانەى هەڵوەشاندەوە کە تیایدا ڕێگە بە هاووڵاتیان دەدرا گەشت بکەن بۆ دەرەوەى وڵات.

 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) دوای تێپەڕینى تەنها ڕۆژێک لە دەرچوونی بڕیاری گەشتکردن و دیاریکردنی ڕێنماییەکان، وەزارەتی تەندروستیی عێراق،  نوسراوێکى فەرمى بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو ڕێکارانەی هەڵوەشاندەوە کە ڕێگە بە هەموو هاووڵاتییەک دەدرا گەشت بکات.

 

بەگوێرەى ئەو نوسراوە کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، وەزارەتى تەندروستى عێراق بڕیاریدا:

 

١_ پشکنین بۆ سەرجەم ئەو شاندانە بکرێت کە دێنە عێراق و ئەگەر هیچ نیشانەیەکیان نەبوو و ئەنجامی پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوو، ئەوا کەرەنتینە دەکرێن و وەزارەتی تەندروستیی ئاگادار دەکرێتەوە لەوەی چاودێری تەندروستیان بکات، ئەگەر هەر کەسێکیش نیشانەکەی تێدا دەرکەوت ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بۆ چارەسەر.

 

٢_ ڕێگە دەدرێت بە هاووڵاتییانی عێراق گەشت بکەن بۆ دەرەوەی عێراق بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەیاندا پشکنینیان بۆ بکرێت و کەرەنتین بکرێن لە دەروازەکاندا.