گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بەنەخشەی داگیركردنی هەرێمی كوردستان دەزانرێت’

بڵاوکردنەوەى نەخشەى بنکەى سەربازییەکانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە

2020.07.09 - 09:47
بڵاوکردنەوەى نەخشەى بنکەى سەربازییەکانى تورکیا لە هەرێمى کوردستان کاردانەوەى لێکەوتەوە

ناس کورد- 

بڵاوكردنەوەی نەخشەیەكی سەربازی لەلایەن سەرۆكایەتی توركیاوە كە تیایدا دابەشبوونی 37 بنكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستان ڕووندەكاتەوە، ئەنكەرەی ڕوبەڕووی ڕەخنەی توند كردووەتەوە.

 

نەخشەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە سوپای توركیا لە37 شوێندا لەناوچە سنورییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستاندا بوونیان هەیە و تەنانەت لەهەندێ ناوچە سوپای توركیا بەقوڵایی 40 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە.

 

سوپای توركیا پشتێنەیەكی سەربازی لەهەرێمی كوردستان بەقوڵایی 20 بۆ 40 كیلۆمەتر دروستكردووە.

 

هەر لەنەخشەكەدا ئەوەش دەردەكەوێت، بنكەی سەربازی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێم و هەروەها بنكەی دیكەی ئەو سوپایە لەنزیك شاری دهۆك و بەعشیقە هەیە.

 

بڵاوکردنەوەى نەخشەكە کاردانەوەى لێکەوتەوە و تەنانەت لەناو توركیاشەوە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ئەو نەخشە بەپێچەوانەی ئەوە دەزانن كە توركیا بانگەشەى بۆ دەکات لە پاراستنى یەكپارچەیی خاكی عێراق.

 

بڵاوكردنەوەی سوپای توركیا لەهەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگدا بووە بەپاساوی ڕاوەدوونانی گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) بەڵام ئەو لەشكركێشیانە كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنیی و چۆڵكردن و وێرانكردنی گوندەكانی ناوچەكەی لێكەوتووەتەوە، هەرچەندە حكومەتی عێراقی ئیدانەی ئەو لەشكركێشیەی كردووە، بەڵام بەردەوامە.

 

بەلاى هەندێک لە چاودێرى سیاسییەوە بڵاوكردنەوەی ئەو نەخشەیەی سوپای توركیا، ئامادەکارى توركیایە بۆ جێگیرکردنى تەواوەتى بنكە سەربازییەكانی لەهەرێمی كوردستان، وەک چۆن بنکە سەربازییەکانى لە شارى ئیدلیبى سوریا جێگیرکرد.