گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپيۆ: گروپەكانى سەربە ئێران هاشميان كوشت

2020.07.08 - 22:11
پۆمپيۆ: گروپەكانى سەربە ئێران هاشميان كوشت

ناس کورد-

مايك پۆمپيۆ وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا سەرکۆنەى تيرۆركردنى هيشام هاشمى، ڕۆژنامەنوس و شيكەرەوەى ئەمنى ديارى عێراقى دەكات و دەڵێت، لەلايەن گروپەكانى سەربە ئێرانەوە كوژراوە.

 

پۆمپيۆ لە وتەيەكدا ڕايگەياندوە، عێڕاق ڕۆژنامەنوسێكى لەدەستدا كە لەپاڵ گەلى عێڕاقدا وەستابوو، پێش تيرۆركردنى لەلايەن گروپەكانى سەربە كۆمارى ئيسلامى ئێڕانەوە هەڕەشەى لێكرابوو.

 

باسى لەوەشكرد، ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەچێتە پاڵ جيهان و ئيدانەى تيرۆركردنى هاشمى دەكات، داواش لە حكومەتى عێراقى دەكات بەخێراترين كات تاوانباران ڕوبەڕوى دادگا بكاتەوە.

 

وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا ئيدانەى ڤيتۆى ڕوسيا و چينيشى كرد كە بۆ پشتگيرى ڕژێمى بەشار ئەسەد بەكاريانهێنا و ئيدانەى سياسەتەكانى ڕژێمى سورياشى كرد بەهۆى رێگەگرتن لە گەياندنى خۆراك بە لێقەوماوان كە ئەوەش بوەتە هۆى خراپتربونى بارودۆخى مرۆيى لەو وڵاتە.

 

هەرچى سەبارەت بە كشانەوەى وڵاتەكەيەتى لە ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى وتى، ئيدارەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ئەمريكا كۆنگرێسى لە كشانەوەكە ئاگادار كردوەتەوە، ئەوە نيەتى سەرۆك بوە و ئەوەشمان بەڕێگەيەكى فەرمى كرد.

 

ڕونيشيكردەوە، ترامپ ڕونيكردەوە كە ئێمە پارەمان دەدا بە ڕێكخراوێكى مێژوويى كە بە توانا نييە، ئەوەش بەهۆى شكستهێنانى لە ووهانى چين كاتێك بۆ يەكەمجار ڤايرۆسى كۆرۆنا بڵاوبويەوە و نەيتوانى بە ئەركەكەى خۆى هەستێت بۆ ڕێگەگرتن لە پەتايەكى جيهانى.

 

پۆمپيۆ دەشڵێت، پێويستە مێژوو لەياد نەكەين و ئەو دامەزراوەيە سەبارەت بە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكانى سارس و ئيپۆلاش هەڵە بوو،  ئەو ڕێكخراوە مێژوويەكى لە گەندەڵى و لايەنگرى هەيە.