گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەفسەرى لێكۆڵەر لە تیرۆرکردنى هيشام هاشمى دەستى بەكارەكانى كرد

2020.07.08 - 21:19
ئەفسەرى لێكۆڵەر لە تیرۆرکردنى هيشام هاشمى دەستى بەكارەكانى كرد

ناس کورد- 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشكراى كرد، ئەفسەرى لێكۆڵەر لە تيرۆركردنى "هيشام هاشمى" شارەزاى ديارى ئەمنى عێراقى دەستى كردوە بە كارەكانى و "عامر سەدام" بریکارى هەواڵگرى سەرۆكايەتى تيمى لێكۆڵينەوەكە دەكات.

 

ليوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى ڕاگەياندن و پەيوەنديەكانى وەزارەتى بەرگرى لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى فەرمى ڕایگەياندوە، لە سەرەتاى تاوانى تيرۆركردنى هاشمى ليژنەيەك بە سەرۆكايەتى بریکارى هەواڵگرى و ئەندامێتى بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى بەرەنگاربونەوەى تاوانى بەغدا پێكهێنرا، ئەوەش سەرەڕاى پێكهێنانى ليژنەيەكى لێكۆڵينەوە بە سەرۆكايەتى بەڕێوەبەرى هێزى پشتگيرى و ئەندامێتى بەڕێوەبەرايەتى پشكنينى پيشەيى و ئيدارى و پڕۆسەكانى وەزارەت.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئەفسەرە بە تواناكان پڕۆسەى لێكۆڵينەوە و كۆكردنەوەى زانيارى لەسەر ڕوداوەكە بەڕێوە دەبەن و لێكۆڵينەوە لە شوێنى ڕووداوەكە دەكەن، لێكۆڵينەوەكانيش تائێستا بەردەوامن.

 

پێشتريش ئەحمەد مولا تەڵاڵ، وتەبێژى سەرۆكوەزيرانى عێراق ڕايگەياند، بكوژانى هيشام هاشمى شارەزاى ئەمنى بەبێ سزا ڕزگاريان نابێت.

 

باسى لەوەشكرد، حكومەت بەڵێن دەدات كە دواى بكوژانى هاشمى و بكوژانى خۆپيشاندەرانى عێراق بكەوێت، سەرۆكوەزيران فەرمانيكردوە كە شەقامێك بكرێت بەناوى شەقامى شەهيد هاشمى بۆ بەرزڕاگرتنى يادى ناوبراو.

 

جەختیشى كردبوەوە، ليژنەيەك پێكهێنراوە بۆ بەدواداچونى ڕوداوەكانى خۆپيشاندانەكان و بەم نزيكانە ئەنجام دەردەكەوێت، هەروەها وەزيرى ناوخۆى ڕاسپاردوە بۆ سەرپەرشتیكردنى كەيسى تيرۆركردنى هاشمى و سورن لەسەر ئەوەى كە خاڵ بخەنە سەرى دێڕەوە.