گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووان لە کۆمپانیاکان کوردین 

داوا لە کازمى دەکرێت گرێبەستى کارکردنى کۆمپانیاکانى پەیوەندیکردن نوێ نەکاتەوە [بەڵگە] 

2020.07.08 - 18:32
داوا  لە کازمى دەکرێت گرێبەستى کارکردنى کۆمپانیاکانى پەیوەندیکردن نوێ نەکاتەوە [بەڵگە] 

ناس کورد-

دوو لیژنەی پەرلەمانی عێراق داوا لەحکومەت دەکەن گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن نوێ نەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، گەندەڵی زۆرلەگرێبەستی کۆمپانیاکاندا کراوە. 

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8ی تەموزی 2020)، لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، دوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بەهیچ شێوەیەک گرێبەستی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە عێراق نوێ نەکاتەوە.

 

لیژنەکە لە راگەیەندراوەکەیدا رونیدەکاتەوە، داوایان کردووە هەموارکردنەوەی بنەڕەتی لەمەرجەکانی گرێبەستەکاندا بکرێت بە جۆرێک لە 75%ی قازانج و داهاتی ئەو کۆمپانیانە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بێت و دیوانی چاودێری داراییش ژمێریاری بۆ داهاتەکانیان بکات. 

 

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، " لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق داویکردووە پێش نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان، حکومەت هەموو ئەو قەرزانەی کە لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیانەدایە وەربگرێتەوە لەپێناو پاڵپشتیکردنی خەزێنەی وڵات".

 

هەروەها لیژنەی دەستپاکی عێراق داواشی لە حکومەت کردووە، کۆمپانیاکان چارەسەری تەواو بۆ فڕۆشتنی نایاسایی (سیمکارت )بدۆزنەوە و چیدی هیچ سیمکارتێک بەبێ تۆمارکردنی داتاکانی کڕیارەکان نەفڕۆشرێت و ئەوهێڵانەی کەبێ داتان پوچەڵ بکرێنەوە ئەگەر لەماوەی مانگێکدا داتاکانیان تۆمارنەکرێن".

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق، داواکراوە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی چاودێری کاری ئەو کۆمپانیانە بکات بەتایبەتی ئەوانەی پابەندی ڕێکارەکانی حکومەت نابن.

 

لیژنەی دەستپاکی عێراق لەڕاگەیاندراوەکەیدا جەختی لە ئاشکراکردنی خاوەن پشکەکانی کۆمپانیاکانی ( ئاسیاسێڵ، کۆڕەک تلیکۆم و زێن) کردووە بە شێوەیەکی شەفافانە.

 

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق بەپێویستیشیزانیوە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بۆ لەمەوودوا ڕۆڵی باڵای هەبێت لەسزادانی ئەو کۆمپانیانە لەکاتی درێغیکردن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بەتایبەتی لەکاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری (فۆرجی).

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ( چوارشەممە) لیژنەی پەیوەندی وڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەتێدا داوایکردوە، حکومەت قەرزەکانی لای کۆمپانیاکانی پەیوەندی بە یەک گوژمە وەربگرێتەوە و ڕازی نەبێت بەخشتەکردنی قەرزەکان. 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو کۆمپانیانە زیادڕەوییانکردوەتە سەرموڵکی گشتی، بۆیە دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

 

لەڕاگەیاندراوەکەی لیژنەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراقدا داواکراوە، بەهیچ شێوەیەک حکومەت مافی ڕێگەپێدان بەو کۆمانیانە نەدات نەوەی چوارەمی سیستمی پەیوەندی(فۆڕجی) دەستپێبکەن، چونکە ئەو کۆمپانیانە تائێستا نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی کارا و ڕێکوپێک سیستمی پێشووی پەیوەندیکردن (سری جی) بۆ بەشداربووان و بەکارهێنەران فەراهەم بکەن".

 

لیژنە پەرلەمانییەکە، بەپێویستیشزانیووە کە دەبێت حکومەت درێغی نەکات لە پێدانى مافی کارکردنی کۆمپانیایەکی دیکەی پەیوەندیکردن بۆ ئەوەی ببێت بە کۆمپانیای چوارەم ڕکابەرێتی لەگەڵ کومپانیاکانی دیکەدا بکات ئەوەش لە پێناو باشترکردنی خومەتگوزارییەکان و دەوڵەمەندکردنی بودجەی وڵات.