گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزی ئێران: دەرچوونی تاران و واشنتن لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئەستەمە

2020.07.08 - 15:32
باڵیۆزی ئێران: دەرچوونی تاران و واشنتن لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئەستەمە

ناس کورد-

ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، لە بوونی حەشدی شەعبیدا ئەستەمە واشنتن بتوانێت تاران لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق دووربخاتەوە.

 

مەسجدی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا وتی، ناتوانرێت وڵاتەكەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقی دووربخرێتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، حەشدی شەعبی هێزێكی گەورەیە و نزیكەی 120 هەزار چەكدار دەبێت و ئەمریكاش ناتوانێت ئێران لە عێراق بكاتەوە دەرەوە، هەروەک چۆن ئێرانیش ناتوانێ ئەمریکا لە عێراق بکاتە دەرەوە بەڵام لەوانەیە بتوانێ بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق دابخات.

 

باسی لەوەش كردووە، عێراقییەكان بەلای گەلی ئێرانی و كۆماری ئیسلامیەوە خۆشتەویستن و نابێت هەست بەوە بكەن ئەوان دەیانەوێت وڵاتەكەیان داگیر بكەن.