ناس کورد-
ئافرەتێكی موسڵمان لە ئەمریكا دەڵێت، بۆ كڕینی كوپێكی قاوە چووەتە مارکێتێکەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوی عائیشە بووە كارمەندی شوێنەكە لەسەر كوپەكەی وشەى (داعش)ی لەبری ناوی خۆی، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عائیشەكە تەمەنی 19 ساڵە و باڵاپۆشە، بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریكی ڕاگەیاندووە، كاتێك چووەتە ماركێتێكی (ستاربكس)ەوە لە شاری شاینت پۆل لە ولایەتی مینسیۆتا و داوای كوپێك قاوەی كردووە و چەند جارێك ناوەكەی خۆی بۆ خاوەن دوكانە دووبارە كردووەتەوە بەڵام ئەو ناوەكەی بۆ ناوی داعش گۆڕیووە.
عائیشە دەشڵێت، كاتێك سەیری كوپەكەی كردووە تووشی شۆك بووە و هەستی بە سوكایەتی و ترس كردووە و ڕوداوەكەشی لەچوارچێوەی دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا داناوە.
عائیشە باسی لەوەش كردووە، لەسەر ڕوداوەكە قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری شوێنەكەدا كردووە و ئەویش ڕوداوەكەی بە هەڵە وەسف كردووە و تویەتی " چ كێشەیەكە..؟" خۆ خەڵكی لەهەموو كاتێكدا هەڵە دەكەن.
UPDATE: @Starbucks said that this was an “unfortunate mistake.” Writing ISIS on a Muslim’s drink, named Aisha, is no mistake - it’s bigotry.
— Khaled Beydoun (@KhaledBeydoun) July 7, 2020
No action taken. Push @Starbucks to condemn Islamophobia and RT pic.twitter.com/Sn7pnCl1nk
لای خۆشیەوە كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەنراوێكدا پۆزشی لەسەر ڕوداوەكە هێناوەتەوە و كوپێك قاوەی 25 دۆلاریشی پێشكەشی عائیشە كردووە وئەوەشی ڕاگەیاندووە، بەدواداچونیان لەسەر ڕوداوەكە كردووە و لەو باوەڕەدان بەئەنقەست نەبووە، بەڵام جێی داخە ڕوداوەكە و دەشكرێت بەشێوەیەكی ئەهوەنتر ڕێگەی لێبگیردرێت.
كۆمپانیاكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێوشوێنی پێویستیان لەگەڵ ئەو كارمەندەشدا گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی جارێكی تر ڕوداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
لای خۆشیەوە ئەنجومەنی پەیوەندییە ئیسلامییەكانی ئەمریكا سوورە لەسەر بەرزكردنەوەی سكاڵا بۆ وەزارەتی مافی ئەمریكا بەتۆمەتی جیاكاری و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كاتێك قسە لەسەر وشەی داعش دەكەن و هاوتای بە كۆمەڵگەیەكی موسڵمان دەكەنەوە واتا قسە لەسەر تیرۆر دەكەن.