گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووان نزیک دەبێتەوە لە 70 هەزار

عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.. دۆخەکە لە هەولێر و سلێمانی هێشتا مەترسیدارە

2020.07.08 - 14:49
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.. دۆخەکە لە هەولێر و سلێمانی هێشتا مەترسیدارە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 12 هەزار و 807 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام دراون، سەرئەنجام دوو هەزار و 741 توشبووی نوێ تۆمار کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

بەغدا\ڕەسافە: 258

بەغدا\کەرخ: 363

شاری پزیشکی: 260

نەجەف: 126

سلێمانی: 284

هەولێر: 186

دهۆک: 25

کەربەلا: 125

کەرکوک: 117

دیالە: 60

واست: 144

بەسرە: 254

میسان: 90

بابل: 43

 دیوانیە: 126

زیقار: 113

ئەنبار: 26

موسەنا: 46

نەینەوا: 15

سەڵاحەدین: 134

 

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 67 هەزار و 442 حاڵەت.

 

هەروەها لەو 24 کاتژمێرەدا، 94 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراوە، کۆی گشتیی مردووانیش گەیشتووە دوو  هەزار و 779 حاڵەت.

 

هاوکات هەزار و 627 حاڵەتی نوێی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە تۆمار کراوە، کۆی گشتیی ئەو کەسانەى نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە گەیشتووەتە 37 هەزار و 879 حاڵەت.