گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر چیای مەتین جێگیرکراوە

هێزێکى زێڕەڤانى لە سنورى زاخۆ جوڵەى پێکرا

2020.07.08 - 13:55
هێزێکى زێڕەڤانى لە سنورى زاخۆ جوڵەى پێکرا

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى سەربازى ئاشکرایکرد، هێزێکى سەر بەزێڕەڤانى بۆ سنورى دهۆک جوڵەى پێکراوەو لەچیاى مەتین جێگیرکراوە، لەکاتێکدا تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى لەو سنورە چڕکردووەتەوە.

 

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، هێزەکە سەر بە زێڕەڤانییە و پەیوەندى بە وەزارەتى پێشمەرگەوە نییە، چونکە زێڕەڤانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆیە.

 

وتیشى، "هێزەکە لە چیاى مەتین جێگیرکراون کە سنورى هەرێمى کوردستانە".

 

چیاى مەتین دەکەوێتە دورى سێ کیلۆمەتر لە باکورى خۆرئاواى قەزاى ئامێدی، دورى نێوان ئامێدی و سەنتەرى دهۆک 90 کیلۆمەترە.

 

جێگیرکردنى ئەو هێزە دواى جێگیرکردنى هێزێکى پاسەوانى سنورى عێراق دێت لە سنورى زاخۆ، بە ئامانجى پاراستنى سنور، لەکاتێکدا تورکیا لەو سنورە ئۆپراسیۆنێکى سەربازى دژى پەکەکە دەستپێکردووە.

 

لەبارەى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکەى عێراق، سەرچاوەکە باسى لەوەکرد، ئەوە پەیوەندى بە وەزارەتى پێشمەرگەوە نییە، چونکە ئەو هێزەى لەوێ جێگیربووە سەر بە هێزى پاسەوانى عێراقییە کە سێ لیوایان لە هەرێم هەیە.

 

لە ناوەڕاستى مانگى ڕابردووەوە تورکیا ئۆپراسیۆنێکى چڕى سەربازى و ئاسمانى دەستپێکردووە لەسنورى زاخۆ دژى پەکەکە و 37 خاڵى نوێی سەربازى دروستکردووە.