گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکی بەپەلە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات

فواد حسێن هەوڵ دەدات عێراق نەخرێتە لیستی وڵاتانی مەترسیداری بۆ سپیکردنەوەى پارە

2020.07.08 - 13:29
فواد حسێن هەوڵ دەدات عێراق نەخرێتە لیستی وڵاتانی مەترسیداری بۆ سپیکردنەوەى پارە

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لەوڵاتانی ئەوروپا دەكات، وڵاتەكەی نەخەنە لیستی ئەو وڵاتانەی كە مەترسیدارن لەڕووی سپی كردنەوەی پارە و پاڵپشتی كردنی تیرۆرەوە.

 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، فوئاد حوسێنی وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەكی ڕەوانەی هاوتا ئەوروپیەكانی كردووە و هانیداون بۆ ئەوەی عێراق بڕیاری كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا بۆ ڕێزكردنی وڵاتەكەی لەلیستی ئەو وڵاتانەی كە مەترسیدارن لەپرسی سپی كردنەوەی پارە و پاڵپشتی كردنی تیرۆردا ڕەتبكەنەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەناوەڕۆكی نامەكەدا وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر ئەوە كردووە، عێراق چەند ساڵێكە یاسا جێبەجێدەكان و ڕێوشوێنە گرنگەكان بۆ بەرەنگاری سپی كردنەوەی پارە و پاڵپشتی كردن دەگرێتە بەر و هەوڵی چارەسەركردنی  ئەو مەترسیانەیداوە.

 

سەحاف باسی لەوەش كردووە، ڕاپۆرتەكانی كۆمەڵی دارایی  (FATF) ئەوە پیشاندەدەن كە عێراق ڕێوشوێنەكانی بۆ بەرەنگاری سپی كردنەوەی پارەو پاڵپشتی كردنی تیرۆر گرتووەتە بەر كاری پتەوی لەسەر ئەو بنەمایانە كردووە.