گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان هۆشداری دەدەن.. کۆرۆنا زیانی بۆ پوکانەوەى مێشک هەیە

2020.07.08 - 12:02
زانایان هۆشداری دەدەن.. کۆرۆنا زیانی بۆ پوکانەوەى مێشک هەیە

ناس کورد-

زانایان هۆشداری دەدەن لە شەپۆلێکى چاوەڕوانکراوى پوکانەوەى خانەکانى مێشک بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆس کۆرۆنا، بەو پێیەى چەند بەڵگەیەکى نوێ باس لەوە دەکەن کە ڤایرۆسى کۆرۆنا رەنگە ببێتە هۆى زیانگەیاندنى توند بە مێشک وەکو هەوکردن و شیزرفرینیا و تێکچوونى خانەکانى مێشک و لەبیرچوونەوە.

 

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانى زانکۆى لەندەنەوە ئەنجامدراوە دەریدەخات، 43 توشبووى کۆرۆنا، دوچارى کێشەى کاتى لە مێشک یان جەڵتەى مێشک بوونەتەوە، یان پوکانەوەى خانەکان و دروستبوونى کاریگەرى مەترسیدار لەسەریان. 

 

مايكل زاندى لە پەیمانگاى زانستى مێشک و دەمار لە زانکۆى لەندەن کە بەشدارى لە سەرپەرشتکردنى توێژینەوەکە کردووە دەڵێت، "پەتاکە بەڕێژەیەکى زۆر دەبێتە هۆى پوکانەوەى مێشک، کە رەنگە هاوشێوەى هەوکردنى مێشک بێت لە بیستەکان و سیەکانى سەدەى ڕابردوودا لەدواى سەرهەڵدانى پەتاى ئەنفلۆنزا لەساڵى 1918".

 

ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ، لەبنەڕەتدا کاریگەرى لەسەر کۆئەندامى هەناسەدان و سییەکان دروستدەکات، بەڵام زانایانى مێشک و دەمار دەڵێن، بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەى کاریگەرى لەسەر مێشک دروستدەکات ئەوەش جێگەى نیگەرانییە.

 

لە توێژینەوەیەکى زانکۆى لەندەن کە لە گۆڤارى "برین" بڵاوکراوەتەوە، نۆ حاڵەتى توشبوون دیاریکراوە کە بەدەست هەوکردنى مێشکەوە دەناڵێنن، لەجۆرێکى دەگمەندا کە ناویانناوە هەوکردنى توند، کە لەمنداڵاندا زۆرتر بەربڵاوە و لەئەنجامى توشبوون بە ڤایرۆس روودەدات.