گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەموز بە تەواوی دەستپێدەکات

نەخشەى کەشوهەوای عێراق و هەرێم یەک پارچە سور هەڵدەگەڕێت (وێنە)

2020.07.08 - 11:22
نەخشەى کەشوهەوای عێراق و هەرێم یەک پارچە سور هەڵدەگەڕێت (وێنە)

ناس کورد-

دوو كەشناسی دیاری عێراقی پێشبینیەكانی خۆیان بۆ چەند ڕۆژی داهاتووی كەشوهەوای وڵاتەكەیان لە سەرجەم پارێزگاكاندا دەخەنەڕوو کە زۆر گەرم دەبێت، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمیش دەگاتە 45 پلەی سیلیزی.

 

لە ڕاگەیەنراوێكیدا محەمەد دووری، کەشناسی عێراقی پێشبینی دەکات  گەرمای تاقەتپروکێن و بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما تا ئاستی 50 پلە بەردەوام دەبێت لە بەغدای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

 

هەروەها حوسێن ئەسەدی، كەشناسی عێراقی دەڵێت، عێراق چووەتە ناو مانگەكانی هاوینەوە كە مانگی تەموزە و لە چاوەڕوانی ئابدان و ئەو ماوەیەش هەندێجار پلەكانی گەرما 50 پلەی سەدی تێدەپەرێنیت لەگەڵ دروستبوونی شیێ لەناوچەكانی باشوور.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێشبینەكان بۆ ئەوە دەچن لە چەند ناوچەیەكی باشوری خۆرئاوا با بنیشێتەوە و ڕێژەكانی شیێ بەرز ببنەوە، خەڵكی هەست بە گەرمایەكی پڕۆكێنەر بكات و بۆ چەند ڕۆژێكیش بەردەوام بێت، لەناوچەكانی باكووری خۆرئاواشەوە شنەبایەك هەڵدەكات لەگەڵ هەوری پچڕ پچڕ.

 

 

لەبارەى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ 45 پلەی سیلیزی و سبەینێش هەر بەردەوام دەبێت.