گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بەڵێن دەدات

’’ئەگەر تا سەری ساڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت باش نەبوو دەستلەکاردەکێشمەوە’’

2020.07.07 - 23:36
’’ئەگەر تا سەری ساڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت باش نەبوو دەستلەکاردەکێشمەوە’’

ناس کورد- 

ئەركان شەهاب ئەحمەد، وەزيرى پەيوەنديەكانى عێراق بەڵێنى ئەوە دەدات ئەگەر خزمەتگوزارى ئينتەرنێت لە ساڵى داهاتوودا باش نەبێت ئەوا دەستلەكار دەكێشێتەوە.

 

عێراق يەكێكە لە خراپترين وڵاتەكانى جيهان لە ڕووى دابينكردنى خزمەتگوزاری ئينتەرنێتەوە و سەرەڕاى خاويەكەى نرخيشى گرانە، چەندين جاريش هاوڵاتيان و لايەنە پەيوەنديدارەكان داواى باشتركردنى هێڵەكانى ئينتەرنێتيان كردوە، ئەوەش سەرەڕاى دزەپێكردنى هێلەكانى ئينتەرنێت لەلايەن كۆمپانيا و چەندين لايەن و كەسايەتييەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: بەغدا و هەرێم ململانێ لەسەر هێڵەکانى ئینتەرنێت دەستپێدەکەن

 

ئەركان شەهاب بە ماڵپەڕى سەباحى نيمچە فەرمى وتوە: "بەڵێن دەدەم دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكەم ئەگەر سەرەتاى ساڵى داهاتوو خزمەتگوزارى ئينتەرنێت لە عێراق باش نەبێت."

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەمڕۆ عێراق بەربەستى "100 لمدا"ى تێپەڕاندوە لە دابينكردنى خزمەتگوزارى ئينتەرنێت، بەڵێن دەدەن كە كۆتايى بە دزەپێكردنى هێڵەكانى ئينتەرنێت بنهێنن و پشتگيرى خەزێنەى گشتى دەوڵەت بكەن.

 

زیاتر بخوێنەوە: ’’بەقاچاخبردنی ئینتەرنێت لە ڕێگەى هەرێمی کوردستانەوە’’ عێراق مانگانە سێ ملیار دینار زیانی پێدەگات


ناوبەناو تيمەكانى وەزارەتى پەيوەنديەكان هەڵدەكوتنە سەر ئەو بورجانەى هێڵەكانى ئينتەرنێتيان لێوە دزە پێدەكرێت و دەست بەسەر پێداويستيەكاندا دەگرن، سەرەڕاى هەوڵەكان بونى كۆمپانيايەكى زۆر بۆ ڕكابەرى بەڵام تائێستا خزمەتگوزارى ئينتەرنێت لە ئاستى پێويستدا نييە.