گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامەکانی باسی چی دەکەن؟

ئەکتەرێکی لاوی ئەمریکی خۆی کوشت و چەند پەیامێکی کاریگەری لەدوای خۆی بەجێهێشت

2020.07.07 - 22:03
ئەکتەرێکی لاوی ئەمریکی خۆی کوشت و چەند پەیامێکی کاریگەری لەدوای خۆی بەجێهێشت

ناس کورد-

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ڕۆژنامەکانی بایرۆن بیرنستین، ئەکتەری لاوی دیاریی ئەمریکی لە بارودۆخێکی تەموژاویدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەهۆی چوار تویتیشەوە کە لە هەژماری خۆی دایناوە گومان دەکرێت بەهۆی کێشەی سۆزدارییەوە ئەو کارەی کردبێت.

 

بایرۆن بێرنستین، ئەکتەری ئەمریکیی تەمەن 31 ساڵ کە لەماوەی ڕابردوودا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێکی گەنج هەبوو بەناوی بیکا، بەڵام نەگەیشت بە خۆشەویستەکەی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی میدیاکانی ئەمریکا، لە بەرواری 2ی ئەم مانگەدا، بێرنسین لە تویتەری خۆی بڵاوکردووەتەوە کە داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کردووە، بەڵام ماوەی شەش مانگە نەیبینوە و هیچ وەڵامێکیشی وەرنەگرتووەتەوە.

 

لە تویتێکی دیکەدا پێش خۆکوشتنەکەی، ئەکتەرە گەنجە ئەمریکییەکە نوسیویەتی: "ئەزانم کە هەمیشە زۆر شێتم، ئەوە شتێکی ئاشكرایە، بەڵام هەرچۆنێک بێت تۆ هیچکات تاقەتت لە من نییە.. لەگەڵ من هاوسەرگیری دەکەی بیکا؟."

 

لە سێیەمین تویتیدا، بێرنستین ئاماژەی بەوەکردووە: "تکایە لەم بارودۆخەدا ئەوە بزانە کە کەسێکی شێت ناتوانێت کۆنتڕۆڵی خۆی بکات."

 

 

بێرنستین لە کۆتا تویت و لەپێش خۆکوشتنەکەی نوسیویەتی: "ھەست بە تاوان ئەکەم بەرامبەر ھەرکەسێک کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ شێتیەکەمدا بکات."