گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووان هەشت هەزار لەسی تێپەڕاند

هەرێم؛ ژمارەی پێوانەیی لە تۆمارکرنی حاڵەتی ڕۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکرا

2020.07.07 - 20:12
هەرێم؛ ژمارەی پێوانەیی لە تۆمارکرنی حاڵەتی ڕۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکرا

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی پێوانەیی لەتۆمارکردنی حاڵەتی نوێی تۆمارکراوە و ٤٩٥ حاڵەتی نوێ دەستنیشانکراون، هاوکات هەشت کەسی دیکە گیانیانلەدەستداوە و کۆی گشتیی توشبووانیش هەشت هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا          ٢٣٣٤ پشکنینی نوێ لە هەرێم ئەنجامدراون و  لە ئەنجامدا ٤٩٥ توشبووی نوێ تۆمارکران بەمشێوەی خوارەوە:

 

 (١٨٦ هەولێر)

(١٧٧ سلێمانی، ٥٩ گەرمیان، ٣٩ ڕاپەڕین)

(٢٥ دهۆك)

(٩ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ٧٩ توشبووش چاکبوونەتەوە بەمشێوەیە:  (٧٩ چاکبوون)

(٦٥ هەولێر)

(٦ گەرمیان)

(٤ دهۆك)

(٤ هەڵەبجە)

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەشت حاڵەتی مردنیش تۆمارکراون، بەمشێوەیە:

         

(١ هەولێر)

(٥ سلێمانی)

(٢ گەرمیان)         

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە ئاماری گشتیی ئێستای کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین ١٧٠٥٢ هاوڵاتی                (١٦١٨٣ دەرچوو)

پشکنین ١٤٩٧٤٨                             (٦٦٤٦١ هەولێر، ٤٨٥٥٧ سلێمانی، ٣٣٤٨٢ دهۆك، ١٢٤٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٨١٣٤                              (١٩٥١ هەولێر، ٥٧٤١ سلێمانی، ٢٢٨ دهۆك، ٢١٤ هەلەبجە)

چاکبوون ٢٨٦٨                      (١٢١٤ هەولێر، ١٣٧٢ سلێمانی، ١٦٨ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٩٩٥    (٦٩٩ هەولێر، ٤١٤٠ سلێمانی، ٦٠ دهۆك، ٩٦ هەلەبجە)

مردن ٢٧١                              (٣٨ هەولێر، ٢٢٩ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)