ناس کورد-
تەنها دواى چەند كاتژمێرێك لە تيرۆركردنى هيشام هاشمى، شيكەرەوە و شارەزاى ئەمنیى ديارى عێراقى، پەنجەى تۆمەتەكان ئاراستەى ميليشياكانى كەتيبەكانى حزبوڵا کرا كە لەلايەن ئێرانەوە پشتگيرى دەكرێن و هاشتاگى "كەتيبەكانى حزبوڵڵا هاشميان تيرۆر كرد" بووە بەربڵاوترين هاشتاگ لە تویتەری عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تۆمەتى چالاكوانان و بەكارهێنەرانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان لەسەر ئەو هەڕەشانە بنەمايان گرتوە كە لەلايەن ئەو ميليشيايانەوە پێشتر لە هاشمى كرابوون و خۆى دانى نابوو بەوەدا كە كەتيبەكانى حزبوڵا هەڕەشەى تيرۆركردنيان لێكردوە.
كيف سينام القاتل، وقد حرم هؤلاء الأطفال من أبيهم؟!!#كتايب_حزب_الله_تغتال_الهاشمي pic.twitter.com/V2wrCRJzqW
— شبكة الصحافة العراقية +INP (@INPPLUSarabi) July 7, 2020
هاشمى بە ژمارەيەك لە كەسە نزيكەكانى و هاوڕێكانى خۆى وتبوو، بەردەوام هەڕەشەى كوشتنى لێ دەكرێت، هاوکات غەيس تەميمى، سەركردەى تەيارى "مواطنيون" لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵى "الحرة" وتويەتى، هاشمى پێش كوشتنى لەلايە كەتەيبەكانى حزبوڵاوە هەڕەشەى كوشتنى لێكراوە.
تەميمى لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەريش دەقى گفتوگۆی (چات)ی نێوان خۆى و هاشمى بڵاوكردوەتەوە كە تێيدا پێى دەڵێت، ئەو گروپە ميليشيايە هەڕەشەى لێدەكەن و داواى ئامۆژگارى لە تەميمى كردبوو لەو بارەيەوە.
رئيس الوزراء @MAKadhimi لدي وثائق تحدد الجهة المتورطة بقتل @hushamalhashimi #هشام_الهاشمي زودني بها الشهيد هشام وانا على أتم الاستعداد لتزويدكم بكافة التفاصيل، وقد تم تهديدي قبل قليل من نفس الجهة بسبب اعلاني عن وجود الوثائق.
— غيث التميمي GHAITH ALTAMIMI (@altamimi1981222) July 6, 2020
ننتظر منك الموقف واذا قتلت فانت مسؤول عن دمي ودم هشام
پێش كوشتنى هاشمی، ئەبو عەلى عەسكەرى، وتەبێژی كەتەيبەكانى حزبوڵڵا هەڕەشەى ڕفاندنى لە ناوبراو كردبوو، ئەوەش لە وەڵامى تويتێكى هاشميدا كە تايبەت بوو بە دەستگيركردنى ئەندامانى كەتيبەكانى حزبوڵا لەلايەن هێزە ئەمنيەكانەوە بە تۆمەتى هەڵدانى موشەك بۆ ناوچەى سەوز و سەربازگەكان.
عەسكەرى كە دەوترێت ناوى ڕاستەقينەى "حسێن موئنس"ە بە شێوەيەكى هەڕەشەئامێز بە هاشمى وتبوو: "حەز دەكەيت بتبەينە بارەگاى كەتيبەكانى حزبوڵا".
پێشتريش هاشمى ناسنامەى موئنسى ئاشكرا كردبوو كە هەڕەشەى لە سەرۆكوەزيرانيش كردبوو بە هەژمارێکەوە بەناوى ئەبو عەلى عەسكەرى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر، هاشميش وێنەى ناوبراوى بڵاوكردبوەوە.
يقال انها صورة لصاحب التغريدات المثيرة للجدل والتي سببت أزمات سياسية بين موسسات الدولة العراقية الرسمية وخلايا وشبكات اللادولة المسيطرة على الدولة العراقية؛ ابو علي العسكري واسمه الحقيقي بحسب مصادر "حسين مؤنس"، وهو عضو في مجلس شورى كتائب حزب الله، ويعمل مستشارا أمنيا وعسكريا. pic.twitter.com/36Fa2HdQrR
— Husham Alhashimi هشام الهاشمي (@hushamalhashimi) March 4, 2020
تەنها ئەوە هۆكارى تۆمەتباركردنى ئەو ميليشيا عێراقيە نييە بە كوشتنى هاشمى، بەڵكو شارەزايان باس لەوەدەكەن، پێشتريش ئەو گروپە تيرۆرى تريان ئەنجامداوە و هەمان شێوازيان بەكارهێناوە، لەوانەش تيرۆركردنى "فاهم تائى" چالاكوانى مەدەنى لە كەربەلا.
حەسان عەلاء، رۆژنامەنوسى عێراقى دەڵێت، ئەو تيرۆرانەى ميليشياكان ئەنجامى دەدەن هەمويان هاوشێوەن، "تائى"ش بە هەمان شێواز تيرۆركرا، ئەويش لەلايەن کەسێکەوە کە ماتۆڕسکیلێک و دەمانچەيەكى بێدەنگ كراوى پێيە و لەدواى شۆفێرەكەوە دانيشتوە، هەروەها بەهەمان ڕێگە چەندين چالاكوانى دیکەش تيرۆر كراون لەوانەش ئەحمەد عەبدولسەمەد و قاسم عەبدولقدوس و چەندين چالاكوانى تر.
ثلاثة دراجات نارية , أحاطت به
— Amer Ibrahim عامر إبراهيم (@amiraljubori) July 6, 2020
عاجله القاتل برصاصاته كما فعل في كربلاء
قاتل فاهم هو ذاته قاتل هشام .
-----
رحم الله شهداء العراق .#فاهم_الطائي #هشام_الهاشمي pic.twitter.com/OX9TRxbHZG
ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕونيشيكردوەتەوە، ميليشياكان بۆ لەناوبردنى دوژمنەكانيان هەست بە شەرم ناكەن، جا شێواندنى ناوبانگيان بێت، ياخود تيرۆركردنيان، ئەگەر پاشەكشە نەكەن و بێدەنگ نەبن، هاشميش لە ڕەخنەكانى پاشەكشەى نەكرد.
دواى كوشتنى ئەو شيكەرەوە ئەمنيە زۆربەى هەژمارەکانی ميليشياكان لە پۆستەكانياندا خۆشحاڵى خۆيان بە تيرۆركردنى دەربڕيبوو، بەڵام دواتر زۆربەيان سڕدرانەوە و دەستەى ڕاگەياندنى حەشدى شەعبى كە "كەتيبەكانى حزبوڵا"ش سەر بەو حەشدەيە لە تويتێكدا سەرەخۆشى بۆ كوشتنى ناوبراو بڵاوكردبوەوە.
پێش كوشتنى هاشمى، ناوبراو ڕوبەڕوى هەڵمەتێكى هەڕەشەلێكردن ببوەوە و چەندين ڤيديۆ و وێنەى لەسەر بڵاودەكرايەوە، بەهەمان شێوەى ئەو كەسانەى پێشوو كە كێشەيان لەگەڵ ميليشياكان هەبوو.
سنان عامرى چالاكوان دەڵێت: "ميليشياكان هەڵمەتێكى چڕيان بۆ شێواندنى وێنەى هاشمى دەستپێكردبوو، چەندين ڤيديۆ دروستكرابوون كە چەندين تۆمەتيان دژى ناوبراو تێدابوو، وێنە و ڤيديۆكانى بەهەمان شێوە بڵاودەكرانەوە كە پێشتر كەتيبەكانى حزبوڵڵا هەوڵى شێواندنى ناوى دوژمنەكانيان دەدا".
لەگەڵ تيرۆركردنى هيشام هاشمى ڕاگەیەندراوێك بڵاوكرايەوە، گوايە تیرۆکردنەکە لەلايەن ڕێكخراوى داعشەوە بووە و تێيدا ئەو ڕێكخراوە كوشتنى ناوبراوى لە ئەستۆ گرتبوو، بەڵام هەرزوو لەلايەن كەسايەتيە تەکنیکییە عێراقيەكانەوە ئاشكرا كرا كە ڕاگەیەندراوەکە ساختەيە و داعش تيرۆركردنى ناوبراوى نەگرتوەتە ئەستۆ.
انتبه..
— Tech 4 Peace التقنية من اجل السلام (@iQTech4Peace) July 6, 2020
الوكالات الاعلامية الرسمية التابعة لتنظيم داعش ممثلة بوكالة ناشر نيوز ووكالة اعماق لم تعلن ذلك حيث آخر منشور لهم اليوم كان في الساعة ٧:٥٣ مساءاً بتوقيت العراق وكان يتحدث عن سوريا. pic.twitter.com/eRExN65xgh
ئەو چالاكوانە باس لەوەشدەكات، كەتيبەكانى حزبوڵا هەمان شێوازى داعش لە پرۆسەى ناوزڕاندن و لەناوبردنى دوژمنەكانيان بەكاردەهێنن، سەرەتا بەشێوەيەكى بەرنامە بۆ داڕێژراو هەوڵى كەمكردنەوەى زيانەكانى ڕاى گشتى دەدەن و دواتر دوژمنەكانيان لەناودەبەن، هەروەها دواى ئەوەش دەست دەكەن بە بڵاوكردنەوەى درۆ و پڕوپاگەندە دەربارەى ڕوداوەكە بۆ ئەوەى يەك هەڵوێستى دژيان دروست نەبێت.
پێش چەند كاتژمێرێك ياخود خولەكێك لە تيرۆركردنى هاشمى لە چاوپێكەوتنێكى تەلەفزيۆنيدا ڕەخنەى لە گروپى ناسراو بە "شانەكانى كاتيۆشا" گرتبوو كە موشەك دەگرنە نێردە دیبلۆماسيەكان لە عێراق.
هیشام هاشمى كە شارەزايەكى ئەمنى باوەڕپێكراو بوو لەلايەن دەزگا ڕاگەياندنە جيهانى و عەرەبيەكان و چەندين زانكۆ و ڕێكخراوى جيهانى، شەوى دوو شەممە دواى تەواوبونى لە چاوپێكەوتنێكى تەلەفزيۆنى لەكاتى گەڕانەوەى لەبەردەم ماڵەكەى خۆيدا لەشارى بەغدا لەلايەن چەند كەسێكى نەناسراوەوە بە سوارى ماتۆڕسكيل تيرۆر كرا.