ناس کورد-
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەى سەرجەم دۆسییەکان بەردەوامن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی حوزەیرانی 2020، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا وتی، دەستور دەبێتە یەکلاکەرەوەی کێشەکانی نێوان حکومەتى فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان.
وتیشی، حکومەتی عێراق پابەندە بە پێدانی موچەى فەرمانبەران و تەواوی موچەخۆرانی عێراقیش دڵنیا دەکەنەوە کە موچەکانیان پارێزراوە.
لەبارەى کۆمپانیاکانی مۆبایل، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتی، وەزیری پەیوەندییەکان بەڵێنی داوە ئەگەر تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو شکستی هێنا لە دابینکردنی خزمەتگوزاری فۆڕ جی ئەوە دەستلەکار دەکێشێتەوە.
وتیشی، مۆڵەتی ڕێگەپێدانی کۆمپانیاکانی مۆبایل نوێ ناکەنەوە تاوەکو 50%ی قەرزەکانیان دەدەنەوە بە حکومەت و دەبێت مەرج بۆ نوێکردنەوەى مۆڵەتەکانیان بۆ ماوەى پێنج ساڵ.
لەبارەی ڕووداوی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، مەلا تەڵاڵ وتی، کازمی وەزیری بەرگریی و ناوخۆی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگر لەسەر ڕووداوەکە و ڕایگەیاند، بکوژانی هاشمی لە سزا دەربازیان نابێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، "بەڵێنی حکومەتە کە بەدوای بکەرانی ئەو تاوانە دەگەڕێتەوە و ڕادەستی یاسایان دەکات."
هەروەها وتیشی کە "لیژنەى ڕووداوەکانی خۆپیشادانەکانیش بەمزوانە بڵاودەکرێنەوە و سورن لەسەر دانانی خاڵی کۆتایی لەسەر وشەى نادەوڵەتی."