گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا تاوتوێى قەدەغەکردنى چەند ئەپلیکەیشنێکى چینى دەکات ’یەکێک لەوانە تیک تۆکە’

2020.07.07 - 13:03
ئەمریکا تاوتوێى قەدەغەکردنى چەند ئەپلیکەیشنێکى چینى دەکات ’یەکێک لەوانە تیک تۆکە’

ناس کورد-

وەزیری دەرەوی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەپڵیکێشنی"تیک تۆک" ئامرازێکی سیخوڕی چینە بۆیە لە ئێستا تاوتوێی قەدەغەکردنی دەکەن لەوڵاتەکەیان.

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ئاماژەى بەوە کرد "وڵاتەکەی لەئێستادا تاوتوێی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکان دەکات بە تایبەتی تایبەتمەندی (تیک تۆک).

 

لێدوانەکانی پۆمپیۆلە کاتێکدایە کە لەئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرژی تێکەوتووە بەهۆی تۆمەتبارکردنی چین لەلایەن ئەمریکاوە بەدرێغی کردن لەمامەڵەی خێرا لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا و شاردنەوەی زانیارییەکان لەسەر ڤایرۆسەکە لەوڵاتانی جیهان.

 

دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا پێیانوایە ئەپڵیکێشینی (تیک تۆک) مەترسی هەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، چونکە چین کۆمپانپا خۆجیێەکانی تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناچارکردووە هاوکاری دەزگا هەواڵگرییەکان بکەن ئەوەش لەڕێگەی دزەپێکردنی داتاکانی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە.

 

 ئەمریکا یەکەم وڵات نییە کە بەنیازە تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینییەکان قەدەغە بکات، بەڵکو لەئێستادا هەردوو وڵاتی هیندستان و ئوستورالیاش سەرقاڵی هاویشتنی هەمان هەنگاون.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی، جیم مۆلان، سیناتۆری ئوستورالی بە ڕۆژنامە بەریتانییەکەی وتووە :" تیک تۆک ئامرازێکی سیخوڕییە خزمەت بە دەزگای هەواڵگری چین دەکات، بۆیە دەبێت بەکارهێنەران وریابن لە بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندییە".

 

هاوکات وڵاتی هیندستان، لە 30ی حوزەیرانی ڕابردوەوە، تیک تۆک و زیاتر لە50 تایبەتمەندی چینی لەوڵاتەکەی قەدەغەکرد، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتەش هۆکارەکانیان گەڕاندووە بۆ مەترسی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینیانە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیان.