گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەهەڵە بوونەتە ئەندامی پەرلەمان

چەند پەرلەمانتارێک هەڕەشەی لەدەستدانی کورسییەکانیان لەسەرە

2019.04.17 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
چەند پەرلەمانتارێک هەڕەشەی لەدەستدانی کورسییەکانیان لەسەرە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

ناس کورد-

 .

دادگای فیدراڵی دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی هەڵە لەو ڕێوشوێنانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گرتبوویەبەر بۆ هەژمارکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەو هۆیەشەوە 12 ئەندام پەرلەمان هەڕەشەی لەدەستدانی کورسییەکانیان لەسەرە.

  .

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە بەسەر "هەڵەکانی" کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق چووەتەوە، لە نێو ئەو پەرلەمانتارانەی مەترسیی لەدەستدانی ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دەیانگرێتەوە هەریەک لە ئاڵا تاڵەبانی لە هاوپەیمانێتی بەغداد و سەفوان جەرجی لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەن، جگە لەوانیش هەریەک لە ئەجیال کەریم، حەمدوڵا رکابی، محەمەد دەراجی و محەمەد کەربولی لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان بەهەمان شێوە پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیاندا دەکرێت.

 .

بەوتەی بەرپرسێکی سیاسی ئاگادار بۆ ناس، زۆرینەی ئەو پەرلەمانتارانەی مەترسی لەدەستدانی کورسییەکانیان لەسەرە، هەست بە دوودڵی و نیگەرانی ناکەن، چونکە بە وتەی ئەو: "دڵنیاییان وەرگرتووە بە پێدانی پۆستی دیکەی جێبەجێکاریی یاخود ڕاوێژکاریی لەئەگەری لەدەستدانی کورسییەکانیاندا."

 .

شارەزایەکی بواری یاسا بۆ ناس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دادگای فیدراڵی "فشاری لەسەرە" بۆ داخستنی دۆسیەکە، بەڵام دادگاکە "سوورە لەسەر گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان".

 .
سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە دۆسییەکە بە ناس-ی ڕاگەیاند کە هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی دۆسییەکە "تەنها لە ئاڵوگۆڕکردن بە چەند پەرلەمانتارێکدا قەتیسبکرێت و هیچ لێکۆڵینەوەیەک لە هۆکاری ئەنجامدانی هەڵەکە لەلایەن کۆمسیۆنەوە نەکرێت، یاخود ئەگەری ئەو سەفقاتانەی لە پشت دۆسیەکەوە کرابێت."

 .

 .