گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسێکى نوێ دەستبەکاردەبێت

کونسوڵى ئەمریکا هەولێر جێدەهێڵێت

2020.07.07 - 12:13
کونسوڵى ئەمریکا هەولێر جێدەهێڵێت

ناس کورد-

کونسوڵى ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئامادەکاریی دەکات بۆ بەجێهێشتنى شارەکە و کەسێکى دیکە لەشوێنەکەى دەستبەکار دەبێت.

 

ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاندووە "لەگەڵ ئامادەکاریم بۆ بەجێهێشتنی هەولێر کە ئەم دوو ساڵەی ڕابردوو وەک ماڵی خۆم سەیرمکردووە حەزدەکەم سوپاسگوزاری خۆم ئاڕاستە بکەم لەبەرامبەر هاوڕێ و یادگاری و پێکەوە بەدەستهێنانی کاری شایستە و مانادار".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "کارکردن لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی برەودان بە ئامانجە هاوبەشەکانمان ئیمتیاز و شەرەف بووە بۆ من و لە هەمان کاتیشدا بووەتە بەشێکی دیار و سەرەکی پیشەکەم".

 

ستیڤ فەیگن باسى لەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کونسوڵی گشتی و جێگری کونسوڵی گشتی نوێ بۆب وۆڵەر و کەیتی کایزەر دەستبەکاردەبن.