گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ دەستەیەکى دادوەرى بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى تیرۆرکردن پێکدەهێنرێت

2020.07.07 - 11:18
عێراق؛ دەستەیەکى دادوەرى بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى تیرۆرکردن پێکدەهێنرێت

ناس کورد-

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لەدواى تێپەڕبوونى ڕۆژێک بەسەر تیرۆرکردنى هیشام هاشمى، شرۆڤەکارى سیاسى و ئەمنى دیارى عێراق، پێکهێنانى دەستەیەکى لێکۆڵینەوەى دادوەرى تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى تیرۆرکردن، راگەیاند.

 

لە راگەیەندراوێکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى ئاماژە بەوە کراوە "بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڕیاردراوە بە پێکهێنانى لیژنەیەکى دادوەرى تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى تیرۆرکردن و دەستەکەش لە شارى بەغدا و شارەکانى ترى عێراق دەستبەکاردەبێت".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە دەستەکە لە 3 دادوەر و ئەندامێکى دادوەرى لێکۆڵینەوە، پێکدێت.