گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گریمانەیەکى نوێ باسدەکات

پێش دەرکەوتنى لەچین ’ کۆرۆنا چۆن خۆى لەجیهان شاردووەتەوە؟’

2020.07.07 - 10:37
پێش دەرکەوتنى لەچین ’ کۆرۆنا چۆن خۆى لەجیهان شاردووەتەوە؟’

ناس کورد-

شارەزایەکى زانکۆى ئۆکسفۆردى بەریتانى ڕایگەیاند، دۆزینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ وەکو ڤایرۆسێکى نهێنى لەسەرتاسەرى جیهاندا هەبووە و تا ساتى دەرکەوتنى لەژینگەیەکى لەباردا لە چین کەس پێی نەزانیوە.

 

لەئیستادا بەشێوەیەگى گشتى باوەڕوایە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا سەرەتا لەبازاڕى خواردنە دەریاییەکانى شارى وهانى چین لەکۆتایی ساڵى 2019 بڵاوبوبێتەوە، کە لەئێستادا جیهانى گرتووەتەوە.

 

بەڵام زۆرێک تیۆرى دیکە دەرکەوتوون کە بانگەشەى ئەوە دەکەن کۆرۆنا لەناوچەکانى دەرەوەى چینەوە دەرکەوتبێت، هەرچەندە هێشتا ئەوە نەسەلمێندراوە.

 

تۆم جيفروسون، شارەزا لە سەنتەرى پزیشکى زانکۆى ئۆکسفۆرد دەڵێت، زنجیرەیەک دۆزینەوەى نوێ بوونى کۆرۆنا دەردەخات لەچەندین ناوچەى جیهان، پێش ئەوەى بوونى لە ئاسیا ڕابگەیەنرێت، بەتایبەتى لە چین، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوە بەڵگەیەکى نوێیە لەسەر ئەوەى بنەچەى ڤایرۆسەکە جیهانیە و  چاوەڕوانى ساتێکى گونجاوى کردووە بۆ ئەوەى بەخێرایی بڵاوبێتەوە.

 

ئەو شارەزا بەریتانیە جەختیکردووەتەوە لەسەر دۆزینەوەى نمونەى بچوکى ڤایرۆسەکە لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و بەرازیل، پێش دەرکەوتنى لە وهان.

 

هەروەها داواى لێکۆڵینەوەى کردووە لەو هۆکارانەى بوونەتە هۆى گەشەکردنى ڤایرۆسەکە لەژینگەیەکدا، وەکو کارگەى خۆراک و شوێنەکانى هەڵگرتنى گۆشت.

 

جیفرسۆن پێیوایە، رەنگە هۆکارى دیکە هەبێت بۆ گواستنەوەى ڤایرۆسەکە، وەکو بەکارهێنانى تەوالێتى هاوبەش. 

 

ئەو شارەزایە بۆ قسەکانى بەڵگەى بە ئامارى گەورەى مردن هێناوەتەوە لەکاتى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى ئەنفلۆنزاى ئیسپانى لەساڵى 1918، لەدۆخێکى نادیاردا، بۆ نمونە مردنى لەسەدا 30 دانیشتوانى سامواى خۆرئاوا، لەکاتێکدا ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ دەرەوەى خۆیان نەبووە.

 

دەشڵێت، شیکردنەوەى گونجاو بۆ ئەو رووداوە بوونى بارودۆخێکى ژینگەیی و چڕى دانیشتوانە، کە بووەتە هۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.