گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى کۆرۆنا، تاعون لە چین بڵاودەبێتەوە

2020.07.07 - 09:03
دواى کۆرۆنا، تاعون لە چین بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

رۆژى دووشەممە هیچ توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لە پەکینى پایتەختى چین تۆمارنەکرا، لە ئاماژەیەکدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە دەستیانکرد بە گرتنەبەرى رێوشوێنەکانى خۆپارێزى دواى ئەوەى حاڵەتى توشبوون بە تاعون تۆمارکرا.

 

حاڵەتى توشبوون بە تاعون لەناوچەى مەنگۆلیاى باکورى چین تۆمارکراوە و بەپێی لیژنەى تەندروستى شارى بایانور توشبووەکە بارى تەندروستى جێگیرە و لە نەخۆشخانەى شارەکە چارەسەر وەردەگرێت.

 

لیژنەکە هەروەها راوکردن و خواردنى ئەو ئاژەڵانەى قەدەغەکردووە کە هەڵگرى تاعونن، بەتایبەتى مەرموت تا نەخۆشییەکە زیاتر بڵاونەبێتەوە.

 

هاوکات ئەو بەکتریایەى کە هۆکارى توشبوونە بە تاعون دەکرێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لەرێگەى مشکەوە.

 

ئەو تاعونە توندە کە چارەسەرى هەیە بەشێوەیەکى دەگمەن لە چین ماوەتەوە، بەڵام بووەتە هۆى مرنى پێنج کەس تا ئێستا لەساڵى 2014 ەوە، ئەوەش بەپێی لیژنەى نیشتیمانى تەندروستى لە چین.

 

بەپێی ئاژانسى فەرمى چین، هەروەها گوماندەکرێت کچێکى تەمەن 15 ساڵ رۆژى دوشەممە تووشى تاعون بوبێت لە مەنگۆلیا، کە بەدەست بەرزبوونەوەى زۆرى پلەى گەرماى جەستەیەوە دەناڵێنێت، دواى ئەوەى ئاژەڵى جۆرى مەرموتى خواردووە کە لەلایەن سەگەکەیەوە راوکراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوو حاڵەتى دیکە هەفتەى ڕابردوو تۆمارکراون لە پارێزگاى خوفدى مەنگۆلیا، کە دوو برایە و هەمان جۆرى ئاژەڵیان خواردووە، 146 کەسیش کەرەنتین کراون کە تێکەڵى ئەو دوو کەسە بوون.