ناس کورد-
هیشام هاشمى شیکەرەوەى دیارى ئەمنى عێراق کەمێک لەمەوبەر لەبەغدا تیرۆرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشێکى چەکداریی کراوەتە سەر هیشام هاشمى شارەزاى ئەمنى و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.
بەپێی میدیاى فەرمى عێراق، هاشمى لەبەردەم ماڵەکەى خۆى لەبەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە تەقەى لێکراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان هەڵهاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
هیشام هاشمى ئەندامى ئەنجومەنى راوێژکارى عێراقى (IAC) یە، توێژەرى کاروبارى گروپە توندڕەوەکانە و چەندین بابەت و توێژینەوەى هەیە لەبارەى پرسی ئەمنى و ستراتیژى.