گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 300 توشبووى نوێى کۆرۆنا و 11 حاڵەتى مردن لە هەرێم تۆمارکرا

2020.07.06 - 20:14
زیاتر لە 300 توشبووى نوێى کۆرۆنا و 11 حاڵەتى مردن لە هەرێم تۆمارکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى زیاتر لە 300 توشبووى نوێى کۆرۆنا و 11 حاڵەتى مردنى ڕاگەیاند.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا دوو هەزار و 798 پشکنینى نوێ کراوە، کە 324 یان پۆزەتیف بوون بەم شێوەیە: (137 هەولێر)، (135 سلێمانی، 37 گەرمیان)، (15 دهۆك).

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها 11 حاڵەتى مردن تۆمارکراوە کە شەشیان لە هەولێر و پێنجیان لە سلێمانى بوون.

 

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19

                         ژمارە (١٣٢)

 

  1. کەرەنتین: (١٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٩٢٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢١ شوێنی جیاواز (٢٢٥ هەولێر)،(٢١٣ سلێمانی)، (٤٨٧ دهۆك).

 

  1. پشکنین: (٢٧٩٨ پشکنینی نوێ) 

(١٠٨٠ هەولێر)

(٧٤٨ سلێمانی)

(٦٩٧ دهۆك)

(٢٢٣ گەرمیان)

(٥٠هەڵەبجە).

 

  1. تووشبوو:  (٣٢٤ تووشبووی نوێ)

(١٣٧ هەولێر)

(١٣٥ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)

(١٥ دهۆك)

 

  1. چاکبوون: (٩٧ چاکبوون)

(٨٤ هەولێر)

(٩ دهۆك)

(٤ هەڵەبجە)

 

  1. مردن: (١١ مردن)

(٦ هەولێر)

(٥ سلێمانی)

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ١٦٩٨٠ هاوڵاتی (١٦٠٥٥ دەرچوو)

پشکنین ١٤٧٤١٤ (٦٥٦٩١ هەولێر، ٤٧٥٥١ سلێمانی، ٣٢٩٤٤ دهۆك، ١٢٢٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٧٦٣٩ (١٧٦٥ هەولێر، ٥٤٦٦ سلێمانی، ٢٠٣ دهۆك، ٢٠٥ هەلەبجە)

چاکبوون ٢٧٨٩ (١١٤٩ هەولێر، ١٣٦٦ سلێمانی، ١٦٤ دهۆك، ١١٠ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٥٨٧ (٥٧٩ هەولێر، ٣٨٧٨ سلێمانی، ٣٩ دهۆك، ٩١ هەلەبجە)

مردن ٢٦٣ (٣٧ هەولێر، ٢٢٢ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

   وەزارەتی تەندروستی         

حکومەتی هەرێمی کوردستان    

     ٦ تەمووز ٢٠٢٠