گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کانى مسەوە بۆ تاقیگەکەى ووهان

لێکۆڵینەوەیەکى نوێ زانیارى شۆکهێنەر لەبارەى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە ئاشکرادەکات

2020.07.06 - 17:56
لێکۆڵینەوەیەکى نوێ زانیارى شۆکهێنەر لەبارەى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

زانایانى چین حەوت ساڵ لەمەوبەر لە کانێکى دورەدەست ڤایرۆسێکى هاوشێوەى کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە، بەڵام بە نهێنى هێشتویانەتەوە تا دواى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، ئەوەش بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى رۆژنامەى سەندەى تایمزى بەریتانى.

 

بەپێی ڕۆژنامەکە، شەش کرێکارى کارگەیەکى مس لە باشورى خۆرئاواى چین توشى هەوکردنى توندى سی و کۆکە و تا بوون، سیانیان مردوون (دوانیان راستەوخۆ دواى توشبوونیان مردوون و یەکێکیان دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە).

 

لەکاتێکدا دەسەڵاتداران نمونەیان لە پاشماوەى شەمشەکوێرەکانى ناوچەکە وەرگرتووە، بۆیان ئاشکرابووە کە ڤایرۆسێکى نوێیان تێدایە.

 

پسپۆڕان نمونەکانیان گواستووەتەوە و لە تاقیگەى وهان پاراستویانە کە هەزار و 609 کیلۆمەتر لە کانەکەوە دوورە.

 

بەپێی رۆژنامەکە، پێدەچێت زانایانى چین زۆر روون و راشکاو نەبن لەبارەى راستى دۆزینەوەى ئەو جۆرە ڤایرۆسەى هاوشێوەى کۆرۆنا لەساڵى 2013.

 

بەم دواییانە چى زنگلى کە ناسراوە کە بەگەڕان بەدواى ڤایرۆس لە ئەشکەوتى شەمشەمەکوێرەکان بەدرێژایی 16 ساڵى ڕابروو ئەو رووداوەى ئاشکراکردبوو، باسى لەوەشکردبوو کە کرێکارانى کانەکە مردوون بەهۆى توشبوونیان بە ڤایرۆسێکى کوشندە.

 

چى زنگلى سەرکردایەتى ئەو تیمەى کردووە کە نمونەى شەمشەکوێرەکانیان وەرگرتووە و لە تاقیگەى وهان پشکنینان بۆ کردووە.

 

کۆتایی ساڵى ڕابردوو، کاتێک چى لە کۆنگرەیەکدا بوو لە شەنگەهاى، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى پێگەیشت لەبارەى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ لە شارى وهانى ناوەڕاستى چین.

 

بەپێی شارەزاییەکەى، چى زانیویەتى کە ئەو جۆرە ڤایرۆسە نوێیە رەنگە لە باشورى چین سەریهەڵدابێت.

 

لە چاوپێکەوتنێکى دەگمەندا لەگەڵ گۆڤارى "ساينتفيك ئەمریكان"،  چى زنگغلى وتویەتى، "پرسیارم دەکرد لەبارەى ئەوەى ئایا دەستەى تەندروستى گشتى هەڵەی نەکردووە. پێشبینیم نەدەکرد ئەو روداوە لە ووهان رووبدات".

 

سەندەى تایمز دەڵێت، راپۆرتى تایبەت بە وردەکاریی چارەسەرى توشبووەکانى کرێکارەکانى کانەکەى دەستکەوتووە و گریمانەى بەهێز ئەوەیە توشى ڤایرۆسێک بوون لە خێزانى کۆرۆنا هاوشێوەى سارس، کە لەرێگەى شەمشەکوێرەوە گوازرابێتەوە.