ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 519 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات کراوە، دەرئەنجام هەزار و 796 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، کۆی گشتیی توشبووانیش کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 62 هەزار و 275 توشبوو، حاڵەتە نوێیەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 243
بەغدا\کەرخ: 117
شاری پزیشکی: 7
نەجەف: 88
سلێمانی: 234
هەولێر: 31
دهۆک: 2
کەربەلا: 138
کەرکوک: 88
دیالە: 61
واست: 47
بابل: 67
بەسرە: 122
میسان: 67
دیوانیە: 111
زیقار" 183
ئەنبار: 16
سەڵاحەدین: 73
موسەنا: 86
نەینەوا: 15
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 94 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراوە، کۆچی گشتیی ئەو کەسانەى بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون گەیشتووەتە دوو هەزار و 567 کەس.
هەروەها هەزار و 724 کەسیش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 34 هەزار و 741 کەس.