گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كەشوهەوای عێراق لە ڕێژەی نیوە كوڵان نزیك دەبێتەوە

2020.07.06 - 15:17
لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كەشوهەوای عێراق لە ڕێژەی نیوە كوڵان نزیك دەبێتەوە

ناس کورد- 

لەچەند ناوچەیەكی عێراق بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت لەشاری بەسڕە پلەكانی گەرما بگەنە 49 پلەی سەدی.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا حسێن ئەسەدی، كەشناسی دیاری عێراقی ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لەچەند ناوچەیەك بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و لەهەندێک ناوچە بگاتە نزیكەی 50 پلەی سەدی بەتایبەت لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری وڵات.



ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پلەكانی گەرما لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەڵكردنی بای خۆرئاوای خێرا و مامناوەند لەباكورەوە.



ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەڕۆژی سێشەممەوە جوڵەی با لەناوچەكانی باشور بەرەو لاوازی دەچێت و لەباشوری خۆرئاوای شاری بەسڕە ڕادەی شێ بەرز دەبێتەوە.