گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆماری عێراق تەئکید لەسەر پێویستیی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی بێگەرد دەکاتەوە

2020.07.06 - 15:09
سەرۆککۆماری عێراق تەئکید لەسەر پێویستیی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی بێگەرد دەکاتەوە

ناس کورد-

سەرۆککۆماری عێراق لەدیدارێکدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسیان لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەکان کرد و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەموزی 2020، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیكرد لە حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی داو پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی وڵات و هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختكرایەوە لەپێویستی پەلەكردن لە یەكلایكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی دیاریكردنی وادەیەك بكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و پێگەرد، تاوەکو رێگە خۆش بكات هاووڵاتیان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەشداری تێدا بكەن.