ناس کورد-
قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى لەناوبردنى 300 کیلۆ جگەرى بەستوو بڵاوکردەوە کە لەلایەن هێزەکانى ئاسایشى سلێمانییەوە دەستى بەسەردا گیرابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى قایمقامیەتى سلێمانى ئاماژە بەوە کراوە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (50) زه‌رفی گه‌وره جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گرت كه‌له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هاورده كرا بوو، به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کرا بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جه‌خت له نه‌خواردنی ئه‌و گۆشت و مریشك و خۆراكه مادده به‌ستوانه ده‌كاته‌وه كه چه‌ند جارێك خاوببێته‌وه و دوباره ده‌یبه‌ستێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی خاوبونه‌وه‌ی گۆشت و مریشكدا به‌كتریا له‌ناو گۆشتهكهدا گه‌شه ده‌كات و له‌كاتی دوباره به‌ستنه‌وه و خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، و هه‌روه‌ها به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات".
ئاماژە بەوەش کراوە ، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو دراوه، له‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، جگه‌ره به‌ستوه‌كه كه بڕه‌كه‌ی (300) كیلۆگرامه ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه".
لە راگەیەندراوێکى تر‌ى قایمقامیەتدا ئاماژە بە داخستنى شێف هاوین کرابوو بەهۆى پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت شێف هاوین له شاری سلێمانی داده‌خات.
ئاماژە بەوەش کراوە، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه و پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌وتوه شێف هاوین پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت، هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كه‌دا مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكات و له ناوخواردنگهكهیدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) هه‌بوه.
جەختیشکراوەتەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شێف هاوین داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.