گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر، هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێگاکانى چوون بۆ عەلوەى ئەو شارەیان داخست (وێنە)

2020.07.06 - 12:20
هەولێر، هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێگاکانى چوون بۆ عەلوەى ئەو شارەیان داخست (وێنە)

ناس کورد-
لەدوای ئەوەی جوتیاران و کاسپکارانی عەلوەی شاری هەولێر وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ساغنەبوونەوەی بەروبوومەکانیان گردبوونەوە و بەروبوومەکانیان فڕێدا، هێزە ئەمنییەکان سەرجەمی رێگاکانی چوون بۆ عەلوەی ئەو شارەیان داخست.

پەیامنێرى ناس کورد رایگەیاند "جوتیاران و کاسپکارانى عەلوەى شارى هەولێر دژى ساغنەکردنەوەى بەروبوومەکانیان گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتى دەردەبڕن".

 

وتیشى "کاسپکاران و جوتیاران بەروبوومەکانیان فڕێ دەدەن و داواى کردنەوەى ڕێگەى شارەکانى تر دەکەن بۆ ئەوەى بەروبوومەکانیان ساغ بکەنەوە".