گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

سەبارەت بە ڕۆشتنی میسی چی دەڵێت؟

سەرۆکی بەرشەلۆنە باس لە بەکارهێنانی ڤار دەکات لە بەرژەوەندی یانەیەک

2020.07.06 - 10:09
سەرۆکی بەرشەلۆنە باس لە بەکارهێنانی ڤار دەکات لە بەرژەوەندی یانەیەک

ناس کورد-

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دڵنیایی بە هاندەرانی یانەکەیدا کە گرێبەستی لیۆنێل مێسی نوێدەکەنەوە و دەشڵێت، لەوەتەی لالیگا دەستیپێکردووەتەوە ڤار ئەو بڕیارە نادات کە هەموو یانەکان دەیانەوێت و هەمیشە لە بەرژەوەندی تیپێکدایە.

 

لەدوای یارییەکەی شەوی ڕابردووی بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ، جۆسێب ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: "وردەکاری گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئاشكراناکەم، بەڵام مێسی چەندین جار ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە بەرشەلۆنە کۆتایی بە ژیانی  وەرزشی دەهێنێت."

 

هاوکات سەبارەت بە تەکنەلۆجیای "ڤار" سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە وتی: "لەوەتەی لالیگا دەستیپێکردووەتەوە ڤار ئەو بڕیارە نادات کە هەموو یانەکان دەمانەوێت، هەمیشە لە بەرژەوەندی تیپێکدا بووە و زۆرجار دادپەروەرانە نەبووە، زیانیشی بە هەندێک یانەی دیکە گەیاندووە".

 

هەروەها سەبارەت بە کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانەکە، بارتۆمیۆ ئاماژەی بەوەکرد: "دەزانم دەنگۆی ڕۆشتنی ئەو هەیە، بەڵام سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستی و ئەو جێی متمانەی هەمووانە و کاری باش دەکات."