گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە

2020.07.06 - 09:02
نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە

ناس کورد-

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە گۆڕانکاری و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نەوتی برێنت کەمێک بەرزبووەوە و بەرمیلێک خاوی ئەو جۆرە نەوتە 43 دۆلاری تێپەڕاند.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ (دووشەممە،6ی تەموزی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ 43 دۆلار و نۆ سەنت.

 

هاوکات لە بەرامبەردا، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی کەمێک دابەزیوە، بەرمیلێکی بەرامبەر 40 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ناجێگیری نرخی نەوت لە جیهاندا، هاوکاتە لەگەڵ کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابوریی جیهان و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەهۆی پەککەوتنی بەشێك لە پیشەسازییەکانەوە.