کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح
.
لە کاتێکدا پۆلیسی پیرۆ ویستیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیری بکەن، سەرۆکی پێشووتری پیرۆ فیشەکێکی بەخۆیەوە نا و بەسەختی برینداربوو.
.
ئەمڕۆ پۆلیسی شاری لیما ڕایگەیاند، کە ئالان گارسیا سەرۆكی پێشووتری ئەو وڵاتە هەوڵی خۆكووشتنی داوە، بەڵام هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبووە بە سەختی برینداربووە و ئێستا بە بێهۆشیی لە نەخۆشخانەیە.
.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ڕووداوەكە لەو كاتدا بووە كە پۆلیس ویستویەتی فەرمانی دەستگیركردنی گارسیا جێبەجی بكات بە تۆمەتی گەندەڵی، گارسیایش ڕێگری لە دەستگیركردنی كردووە و "بە دەمانچەكەی خۆی گوولەیەكی ناوە بەسەریەوە."
.
ئالان گارسیا لە نێوان ساڵانی 1985 تا 1990 سەرۆکی پیرۆبووە و بەهۆی تێوەگلانی لە چەند دۆسییەیەکی گەندەڵی، ئەمڕۆ چوارشممە لەلایەن دادگای ئەو وڵاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەکرا.
.
.