گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خێراتر بڵاودەبێتەوە و دەگوێزرێتەوە

هۆشدارى لە کۆپیەکى کوشندەترى کۆرۆنا دەدرێت

2020.07.05 - 23:17
هۆشدارى لە کۆپیەکى کوشندەترى کۆرۆنا دەدرێت

ناس کورد-

توێژینەوەیەکى نوێ هۆشداریدەدات لەوەى رەنگە کۆپى ئێستاى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە ئێستا بەربڵاوە کوشندەتربێت لەوەى پێشوو کە سەرەتا لە چین بڵاوبووەوە، لەرووى خێرایی بڵاوبوونەوە و گواستنەوەوە.

 

بەپێی توێژینەوەکە کە گۆڤارى "سیل" ى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسەکەى ئێستا زیاتر هێرشدەکاتە سەر خانەکان وەک لە ڤایرۆسەکەى پێشوو، ئەوەش وایلێکردووە کە زیاتر لەناو مرۆڤدا بڵاوبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە پێویستى سەلماندنى زیاتر هەیە.

 

ئەنتۆنى فاوچى، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، رەنگە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشێوەیەکى گەورە خۆى کۆپى بکات و تواناى ئەوەى هەبێت زیاتر کوشندە بێت، بەڵام هێشتا سەرقاڵى ئەوەن لەوە دڵنیابنەوە، جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگى توێژینەوەیەکى نوێ کە لەسەر DNA ڤایرۆسەکە دەکرێت بۆ ئەوەى ئەوە بسەلمێنرێت.

 

دواى سەرهەڵدانى لە چین و گەیشتنى بە ئەوروپا، کۆپى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا کە هاوشێوەى ڤایرۆسەکانى دیکە گۆڕانى بەسەردا هاتووە، زیاتر بڵاوبووەتەوە، کۆپى ئەوروپى ڤایرۆسەکە لەئێستادا گوازراوەتەوە ئەمریکا.

 

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانى هەردوو زانکۆى شیفیڵد ودیوک و تاقیگەى نیشتیمانى لە لۆس ئالاموس کراوە. توێژەرەوان ئەنجامى کارەکانیان لەرێگەى ئینتەرنێتەوە لەپێگەیەکى تایبەت بە توێژینەوە بڵاوکردوەتەوە، پێش ئەوەى بەفەرمى بڵاوی بکەنەوە.

 

بەڵام ئەنجامەکە روبەڕووى رەخنە بووەتەوە، لەبەرئەوەى تیمەکە ئەوەیان نەسەلماندوە کە گۆڕانى ڤایرۆسەکە بەهۆى هەژمونى کۆپى نوێی ڤایرۆسەکەیەوەیە یان هۆکارى دیکە هەیە.

 

بەپێی ئەو تاقیکردنەوانەى لە تاقیگەکان کراون، کۆپى گۆڕاوى ڤایرسەکە تواناى ئەوەى هەیە خانەى زیاترى مرۆڤ تووش بکات بە ئەندازەى زیاتر لە سێ بۆ شەش ئەوەندەى ڤایرۆسەکەى پێشوو.