گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکەکان چیان پێوتووە؟

وەزیرێکى عێراقى باسى توشبوونى بە کۆرۆنا دەکات

2020.07.05 - 22:41
وەزیرێکى عێراقى باسى توشبوونى بە کۆرۆنا دەکات

ناس کورد-

بەرپرسێکى دیکەى عێراقى چووە ریزى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، لەگەڵ بوونى ترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لەناو بەرپرسانى دیکەى حکومەتدا، لەکاتێکدا ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکى گەورە لەو وڵاتە لە بڵاوبوونەوەدایە.

 

حەسەن نازم، وەزیرى رۆشنبیرى عێراق لە هەژمارى فەرمى خۆى لە فەیسبوک توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ئاشکراکرد لەگەڵ چۆنیەتى توشبوونى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، رۆژى 26ى مانگى ڕابردوو وەک توشبووى کۆرۆنا دیاریکراوە، بۆیە خۆى کەرەنتین کردووە.

 

حەسەن نازم باس لە نیشانەکانى توشبوون و رۆژانى سەختى توشبوونى دەکات پێش ئەوەى رۆژى یەکشەممە چاکبێتەوە و دەڵێت پزیشکەکان ئامۆژگاریان کردووە چەند شتێک بکات و ڤیتامینەکان بخوات.

 

لەماوەى چەند رۆژى ڕابردوودا عێراق بەرزبوونەوەیەکى گەورەى بەخۆوە بینى لە ژمارەى توشبووان و ترس هەیە دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەربچێت، لەگەڵ پڕبوونى نەخۆشخانەکان و کەمى پێداویستى و تواناى چارەسەرى توشبووان لە نەخۆشخانەکان.

 

هەروەها ئامارى مردن بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ئاستێکى پێوانەیی و بەدرێژایی چوار هەفتەى ڕابردوو هیچ رۆژێک تێنەپەڕیوە کە زیاتر لە 100 حاڵەتى مردن تۆمارنەکرابێت.

 

لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، لانى کەم دوو بەرپرسى عێراقى گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان زەید موسەوى یەکێک لە بەرپرسانى تەندروستى واستە.

 

بەپێی ئامارەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەى توشبووان لە عێراق 60 هەزارى تێپەڕاند، ژمارەى مردوانیش لە 2500 حاڵەت نزیکبووەتەوە.