گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێشك خۆرەكە ديسان لە ئەمريكا دەركەوتەوە.. لە ماوەى هەفتەيەكدا توشبوو دەكوژێت

2020.07.05 - 22:03
مێشك خۆرەكە ديسان لە ئەمريكا دەركەوتەوە.. لە ماوەى هەفتەيەكدا توشبوو دەكوژێت

ناس کورد- 

لەماوەى چەند مانگى ڕابردودا كۆرۆنا بە جيهاندا بڵاوبويەوە و ئەمريكا بووە زەرەرمەندترين وڵاتى جيهان، هەروەها زەردەواڵەى زەبەلاحى ئاسياييش لەو وڵاتە دەركەوت كە مەترسى گيانلەدەستدانى هەيە لەكاتى پێوەدان و بەدوا ئەوانيشدا لە ماوەى ڕابردودا نەخۆشى "ئاميبا" دەركەوت كە مێشكى توشبوو دەخوات.

 

وەزارەتى تەندروستى ئەمريكا لە ولايەتى فلۆريدا يەكەم توشبووى نەخۆشى "ئاميبا"ى مێشكخۆرى تۆمار كردوە و ئەوەش دەسەڵاتدارانى تەندروستى ترساندوە، ئەوەش لەكاتێكدايە كە لەساڵى 1962ەوە تائێستا هيچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە.

 

ئامبيا نەخۆشيەكى دەگمەنە و دەدات لە مێشك و بكوژە، بونەوەرێكى تاك خانەيە و لە ئاوى شيرينى دەريا و ڕوبارەكاندا دەژى و لەرێگەى لوتەوە بەرەو مێشك دەچێت و لەوێشدا دەبێتە هۆى خراپبون و خواردنى مێشك.

 

ئەوەى پزيشكانى ترساندوە ئەوەيە، ئاميبا دەبێتە هۆى مردنى توشبوان لە ماوەى يەك هەفتەدا و پێش چەند دەيەيەكيش 143 حاڵەت لە فلۆريدا تۆمار كرابوون و تەنها چوار كەسيان ڕزگاريان بوو و چاكبونەوە.

 

دەسەڵاتدارانى تەندروستى ئەمريكا هۆشداريان داوە و داوا دەكەن لە ئاوى شيرين و فێنكى دەريا و ڕوبارەكان دوربكەونەوە بەتايبەتى لەكاتى بەزربونەوەى پلەكانى گەرما، ئەگەر كەسێكيش ناچار بوو بچێتە ناو ئەو ئاوانەوە ئەوا پێويستە بەتەواوەتى لوتى دابخات بۆ ئەوەى بە هيچ جۆرێك ئاو نەچێتە ناويەوە.

 

توشبووى ئاميبا پلەى گەرماى لەشى بەرزدەبێتەوە و هەستى بۆنكردن لەدەست دەدات و توشى سەرئێشەى كتوپڕ دەبێت و بە تيشكى خۆر هەستيار دەبێت و باڵانسى لەدەست دەدات و هێڵنج دەدات و دەڕشێتەوە، نيشانەكانيشى بە خێڕايى زياد دەكەن و دەبێتە هۆى مردنى.