گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاکانى توركیا: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە

2020.07.05 - 21:38
میدیاکانى توركیا: عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین هاوردەی لە تورکیاوە کردووە

ناس کورد- 

میدیا فەرمییەكانی توركیا بڵاویان کردەوە، لەمانگی حوزەیرانی ڕابردوودا عێراق یەكێك بووە لەو پێنج وڵاتەى كە زۆترین هاوردەی لەتوركیاوە كردووە.

 

ئاژانسی تورك پرێس بڵاوی كردووەتەوە، عێراق بەپلەی پێنجەم دێت لەناو ئەو وڵاتانەی كە لەمانگی حوزەیراندا زۆرترین  هاوردەی لەتوركیاوە كردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ڕێژەی هاوردەكردن لەتوركیاوە بۆ عێراق بەراورد هەمان مانگ لەساڵی ڕابردودا بە17.8% زیادی كردووە.

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەریتانیا لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانە دێت كەزۆرترین هاوردەی كردووە بەراورد بە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 43% هاوردەكردنەكەی زیادی كردووە ودواتریش ئێران بەڕێژی 37% و ڕووسیا بەرێژەی 34 % و چین بەڕێژەی 19.6% و عێراق بەڕێژەی 17.8% و ئەڵمانیا بەڕێژەی 12.5 % لەو مانگەدا ئاستی هەناردەكردنیان بووە.



ئاژانسەكە رونیکردۆتەوە، هەر لەمانگی حوزەیراندا ئاستی هەناردەكردن لەكەرتی چنیندا بەڕێژەی 24% زیادی كردووە و ئاسن بەڕێژەی 20% و كەرەستە ئەلیكترۆنیەكان 18% و جل و بەرگی ئامادەش بەرێژەی 16% ئاستی هەناردەكردنی توركیا بووە.