گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 بەشێک لە زانیارییەکانى تەندروستى جیهانى پوچەڵدەکاتەوە

پەیامێکى شۆکهێنەرى سەدان زانا لەبارەى کۆرۆناوە ئاشکرادەکرێت

2020.07.05 - 20:41
پەیامێکى شۆکهێنەرى سەدان زانا لەبارەى کۆرۆناوە ئاشکرادەکرێت

ناس کورد-

دواى زیاتر لە شەش مانگ لەسەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هێشتا رێکخراوى تەندروستى جیهانى گومانى هەیە لەو گریمانەیەى کە سەدان زانا پشتیوانى دەکەن بەوەى ڤایرۆسەکە لەرێگەى هەواوە دەگوێزرێتەوە.

 

زیاتر لە 239 زانا لە 32 وڵاتەوە لەپەیامێکدا رونیانکردووەتەوە کە ڤایرۆسەکە دەکرێت لەرێگەى هەواوە بگوێزرێتەوە لەرێگەى خانەى بچوکەوە و لەو رێگەیەوە بڵاوبێتەوە.

 

ئەو زانایانەى واژۆیان لەسەر پەیامەکە کردووە، داوا لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەکەن پێداچونەوە بکات بە راسپاردەکانى پەیوەست بەرێوشوێنى سەلامەتى کۆرۆنا، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمز.

 

بەپێی رۆژنامەکە، ئەو زانایانە بەڵگەیان هەیە بۆ سەلماندنى ئەو بۆچونەیان، هەفتەى داهاتووش پەیامەکەیان لە گۆڤارێکى زانستیدا بڵاودەکەنەوە. 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى مانگى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو،  ڤایرۆسى کۆرۆنا لەرێگەى هەواوە ناگوازرێتەوە و پێویستە ئەوە لەرێگەى زانستییەوە بسەلمێنرێت.

 

رێکخراوەکە تا ئێستا پێیوایە کۆرۆنا لەرێگەى پژمە و کۆکەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام بەخێرایی خانەکان دەگەنە سەر زەوى.

 

بەپێی رۆژنامەکە، لەئەگەرى سەلماندنى ئەو گریمانەى زانایان، سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان پێویستە پێداچونەوە بکەن بە پرۆتۆکۆڵى تایبەت بە روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا، بەتایبەت جلوبەرگى خۆپارێزى و دەمامکى پزیشکى، مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو توشبووانەى لەماڵەوە کەرەنتین کراون، تەنانەت ئەوەى پەیوەستە بە پۆشینى دەمامک لە شوێنە گشتییەکان، چونکە بەپێی گریمانە نوێیەکە ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە شوێنە داخراوەکانیش بڵاوبێتەوە.